سەربەست سەبری کاکۆ ‌‌حسێن

سەربەست سەبری کاکۆ حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، سەر بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٣ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە. دواى ئازادبوونى، لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی دەکاتەوە بە مەفرەزەکانی لقی دوو. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستبەسەر دەکرێت و دواتر شەهید دەبێت.


ژیاننامە

سەربەست سەبری کاکۆ ‌‌‌حوسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە. قۆناغی شەشی ئامادەیی لە بەشی زانستی تەواو کردووە. دایکى ناوى عاسیە ئەحمەد مستەفا بووە، سەربەست سەبرى دوو برا بە ناوەکانی سەرباز سەبری, هەورۆ سەبری و دوو خوشکیش بە ناوەکانی گەلاوێژ سەبری, نەمام سەبری هەبوون.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕێى ئازاد ماوەرانییەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى  پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، دواتر لە ساڵى ١٩٨٣ ئاشکرا دەبێت و لەلایەن ئەمنى شەقڵاوە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان رەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب دەکرێت و سێ ساڵ زیندانی دەکرێت کە بەهۆیەوە هەموو نینۆکەکانی و چەند پەنجەیەکى لەدەست دەدات، تا لە کۆتایی  ساڵی ١٩٨٦ بەر لێخۆش بوون دەکەوێت و ئازاد دەبێت.

لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی کردووەتەوە بە مەفرەزاکانی لقی دوو کە ئەوکات مەلا محمد بەرپرسی لق بوو. لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان دوای تەواوکردنی ئەرکێک و گەڕانەوەی بۆ بارەگای لق، دەکەوێتە بۆسەی دوژمنانەوە و دەست بەسەر دەکرێت، دوای یەک مانگ لە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی، شەوێک کە خەریکى گواستنەوەى دەبن لە پشت گوندى ئەسپیندارەى خۆشناوەتى گولە بارانى دەکەن و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سەعید حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٣٩له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤‌ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

كەریم قـادر خدر بنمێردەیی

كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جخسی یەحیاخان شەکر بێرۆخی

جخسی یه‌حیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر كانیه‌قوڕی

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه‌ به‌ (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی كانیه‌قوڕی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ١٩٦٥ ‌له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره‌ چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر