سیسۆ عەبدوڵا شینۆ ستونی

سیسۆ عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ لە سوپای بارزان بە پلەی ئامر سریە دوبارە بۆتەوە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


سیسۆ عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٩٠ ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە و لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ نێشتەجێ بووە. سالى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە زاخۆ نیشتەجێ بووە و دواتر چۆتە گوندى لێلوک لە قەزاى مێرگەسۆر.

ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی بەرگری میللی بە فەرماندەیی سەعید خەلیل سێلکی بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٤ بەشداری داستانی گۆڕەز کردووە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بەڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوورى لێژنە ناوچەى مێرگەسۆر کردووە.

ساڵى ١٩٩١ لە سوپای بارزان بە پلەی ئامر سریە دوبارە بۆتەوە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩٧ لە گردی حاجی شەوکەت لە گوندی ناڤکروکا لە ناوچەی مزور باڵا لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و لە گۆڕستانی گوندی لێلوک سەر بە قەزاى مێرگەسۆر بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر