شەهید سلێمان یاسین حامد، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٨١ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزی خەبات بە فەرماندەیی مەلحەم درى بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨١ لە شارى شنۆى ڕۆژهەلات شەهید دەکرێت و لە گۆڕستانی مەلا باسەک لە ئۆردوگاى زێوەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.




