ژیاننامە
ساڵی ١٩٠٠ له گوندی سه‌فتی سه‌ر به ناحیه‌ی بارزان له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، پێش چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤیەت خێزاندار بووه و خێزانه‌كه‌ی ناوی ئاسیا عومه‌ر ئه‌حمه‌د بووە و سێ كوڕ و كچێكیان هەبووه به‌ناوه‌كانی ئیسماعیل سلێمان، سه‌لیم سلێمان، محه‌مه‌دئه‌مین سلێمان و كهعبهت سلێمان. سلێمان عەلى ساڵی ١٩٨٦ له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په كۆچی دوایی كردووه. له ٣١ی ته‌مووزی ١٩٨٣ له ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په سێ كوڕی به‌ناوه‌كانی ئیسماعیل سلێمان (١٩٤٠ - ١٩٨٣)، سه‌لیم سلێمان (١٩٤١ - ١٩٨٣)، محه‌مه‌دئه‌مین سلێمان (١٩٤٩ - ١٩٨٣) شوێن‌بزر کراون.
خەباتنامە
لە ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری ڕۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ هێزەکە دەڕوات، له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران لەگەڵ یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌ی ساكه‌ده‌شت له نه‌خجه‌وان كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ له ڕووی خۆراك و پۆشاك و هاتووچۆ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵیان ده‌كرا، دواتر له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەت كۆدهكرێنەوە و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ له كۆماری ئازه‌ربایجان دابه‌شكراون، له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای باكۆ له كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان و له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ مه‌شقی سه‌ربازییان پێكراوه و جلی سه‌ربازییان پێدراوه و ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر بۆ مه‌شقی سه‌ربازی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان و چوار كاتژمێر بۆ خوێندن و نووسینی كوردی بووه كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره خوێنده‌واره‌كان فێر ده‌كران، له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی له كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك نزیك تاشكه‌ند پایته‌ختی كۆماری سۆڤیەتی ئۆزبه‌كستان و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وامییان به مه‌شقی سه‌ربازی داوه، مانگی ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زیه‌كان دابه‌شكران و له‌ناو كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد، ناوبراو لە تشرینی دووه‌می ١٩٥١ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڤریڤیسكی لە یه‌كێتی سۆڤیەت، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به گه‌شتی گرۆزیا له ڕێ به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، به‌شداری شۆڕشی ئەیلوولی كردووه و له شه‌ڕه‌كانی به‌شدار بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
-
ڕێكارێ مزویری، سه‌ربۆرا تراژیدیایێن بارزانی‌یان، چاپا یه‌كێ، (هه‌ولێر - چاپخانا حاجی هاشم - ٢٠١٣ز).
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆژهه‌لات - ٢٠١٣ز).
-
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
-
كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤیەت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
-
گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩.
-
له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤیەت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
-
لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م).
-
مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
-
نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).