سلێمان حادێ دیوالى

سلێمان حادێ دیوالى، ناسراو بە سلێمان حادێ دۆلەمەرى، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى بۆکرانى ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هیزى پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سلێمان حادێ دێوالى دۆلەمەرى ساڵى ١٩٦٣ تا ١٩٧٥ پاسەوانى بارەگاى بارزانى نەمر بووە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سلێمان حادێ دیوالى، ناسراو بە سلێمان حادێ دۆلەمەرى، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى بۆکرانى ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لەبەر نەبوونى قوتابخانە لەگوندەکەیان نەچۆتە بەر خوێندن، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى کەرەج نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان خانەوادەکەى گەڕاونەتەوە باشوورى کوردستان. لە ڕۆژى ١٧ى ئایار ٢٠١٢ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانەى شارى ئەنکەرەى پایتەختى وڵاتى تورکیا کۆچى دوایی کردووە و تەرمەکەى گەڕێندراوەتەوە باشوورى کوردستان و لەزێدى خۆى بەخاک سپێردراوە.

ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، بەشدارى چەککردنى بنکەى پۆلیسى شانەدەر، دۆڵى ڤاژێ، مەزنێ و شێروان مەزندا کردووە، ساڵى ١٩٤٥ بەشدارى شەڕى مەیدان مۆریکى کردووە، لە ١١ى تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٤٥ لەگەڵ بارزانى چووەتە ڕۆژهەلاتى کوردستان و بەشدارى لە پاراستنى کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد کردووە، بەشدارى شەڕەکانى بەرى سەرا و شەڕى قاراو کردووە.

دواى ڕوخانى کۆمارى کوردستان بە هۆى نەخۆشى باوکى لەگەڵ بارزانى نەمر نەچۆتە سۆڤیەت و گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان، ماوەیە لەدەشتە دیانا لە زەوییەکى تێلدڕک کراو بەند کراوە و دواتر گەڕاوەتەوە گوندەکەیان.

ساڵى ١٩٦١ لەسەرەتاى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول دژى حکومەتى عێراق، سلێمان حادى پەیوەندى بە ڕێزەکانى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، بەشدارى شەرەکانى مرێبا، گەلى زاویتە و سەرسنگى کردووە. دواى پاککردنەوەى دەڤەرى بادینان لە هیزەکانى سوپاى عێراق، سلێمان حادێ لەگەڵ بارزانى نەمر پەڕیەوەتەوە بۆ دەڤەرى سۆران و بەشدارى شەڕى ماخوبزنانى لە دەڤەرى قەڵادزێ کردووە. ساڵى ١٩٦٣ کاتێک سوپاى عێراق پەلامارى سەرى ئاکرێ و پێرسی دا، دووبارە لەگەڵ بارزانى گەڕاوەتەوە بۆ بارزان و بەشدارى شەڕى سەری پێرسى کردووە.

سلێمان حادێ دێوالى دۆلەمەرى ساڵى ١٩٦٣ تا ١٩٧٥ پاسەوانى بارەگاى بارزانى نەمر بووە، لە ٣١ى ١٩٧٩ ئازارى لەگەڵ ئیدریس بارزانى بووە، ساڵى ١٩٨٣ چاوى چەپى لەدەست داوە. لە ٣١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٧ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى بووە، ساڵى ١٩٩١ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى دژى حکومەتى عێراق کردووە. ساڵى ١٩٩٣ کراوەتە بەرپرسی لێژنەى کۆمەڵایەتى دۆلەمەرییەکان.

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە کردوونى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر