سدیق محەمەدئەمین محه‌مه‌د، ناسراو به سدیق ئەفەندی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کوردەوه كردووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی هه‌شته‌م) هه‌ڵبژێردراوه، له ١٣ ئابی ١٩٨١ به ده‌ستی وریا وه‌ستا وه‌هاب به فه‌رمانی نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له ناو شاری سلێمانی تیرۆر كراوه.
ژیاننامه
سدیق محەمەدئەمین محه‌مه‌د، ناسراو به سدیق ئەفەندی، ساڵی ١٩١٢ له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی ولاتی ئێران بووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و وڵاته ژیانی به‌سه‌ر بردووه، ساڵی ١٩٧٧ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، له ١٣ی ئابی ١٩٨١ به ده‌ستی وریا وه‌ستا وه‌هاب سه‌رده‌سته‌ی بكوژانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به فه‌رمانی نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له ناو شاری سلێمانی تیرۆر كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣٠ چووه‌ته ڕیزی سوپای پادشایی عێراقی و دواپله‌ی جێگری ئه‌فسه‌ر (نائب ضابط) بووه، ساڵی ١٩٤٠ له ئه‌ندامانی حزبی هیوای كورد له شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٥٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕانیه‌ی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه و جێگری كه‌رتی شارباژێڕ بووه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری له گرتنی بنكه‌كانی پۆلیسی چوارتا له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه، ساڵی ١٩٦٣ جێگری به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی چوارتا سه‌ر به لێژنه لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٦٥ به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی خوراك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول له پارێزگای سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٦٦ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٦ جێگری به‌رپرسی لێژنه لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٦٦ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی باڵه‌ك سه‌ر به له‌شكری دوو بووه، ساڵی ١٩٦٧ فه‌رمانده‌ی هێزی باڵه‌ك سه‌ر به له‌شكری دوو بووه، ساڵی ١٩٦٨ بۆ جاری دووه‌م كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی هه‌شته‌م) هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ وه‌ك نوێنه‌ری لێژنه‌ی لقی سێ پێشوازی له شاندێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی بوڵگاریا كردووه و له هه‌مان ڕۆژدا تا شاری هه‌ولێر هاوڕێیه‌تی كردوون، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٤ به به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵانی (١٩٧٤- ١٩٧٥) له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رپرسی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌نابه‌رانی باشووری كوردستان له شانشینی ئێران ده‌ستنیشانكراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- حبیب محمد كریم، كركوك و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مركز گولان الثقافي، العدد ٧٠، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آذار ٢٠٠٢م، ص ٣٩.
- كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ٣٨٤.
- عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ڕه‌فكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٩٤.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١١٧.
- زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی، شه‌هیدی سه‌ركرده سدیق ئەفەندی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٠٩١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٤ ئابی ٢٠١٦ز، ل ٧.
- زیارة الوفد البلغاري الصدیق الی كردستان، جریدة التآخي، العدد ٧٥٥، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأربعاء، ٩ حزیران ١٩٧١م، ص ٥.
- زیارة الوفد البلغاري الصدیق الی كردستان، عاد الی بغداد، جریدة التآخي، العدد ٧٥٣، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ٧ حزیران ١٩٧١م، ص ٥.
- علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة ١١ أیلول ١٩٦١، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٣م)، ص ٢٩٢.
- عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز)، ل ١٢٩.
- عوسمان سه‌نگه‌سه‌ری، به‌شێك له ژیانی سه‌ركرده نه‌مره‌كانی كوردستان، (بێ شوێن ـ چاپخانه‌ی سیما ـ ٢٠١٤ز)، ل ٧٠.
- لقی ٣ی پارتیمان هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی كورده و خه‌مخوری گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویسته، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره ١، سێشه‌مه، ٨ كانونی دووه‌می ١٩٧٤ز، ل ٢.
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٢٥٣.
- نجم ا‌لدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ ١٩٩٥م)، ص ٣٣.
- هه‌ڤاڵ كوێستانی، ئه‌و ڕۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٣٠٢ ـ ٣٠٣.
- ڕاگه‌یاندنی لقی چوار، شه‌هید صدیق امین ناسراو به صدیقه فه‌ندی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٧١٩، یه‌كشه‌مه، ١٥ ئابی ١٩٩٣ز، ل ٤.