ژیاننامە
سدیق خەلیل یەحیا، ساڵی ١٩٢٧ له گوندی كانیاتاى سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، کاتێک ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووە، له ڕێكه‌وتی ٢١ حوزه‌یرانی ١٩٣٢ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی كۆماری توركیا بوون. دواى چوونى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لەوێ خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسى له به‌شی نه‌وتی زانكۆی ئوتۆبهڕسكی وه‌رگرتووه. دواى گەڕانەوەى لە یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٥٩ به فه‌رمانبه‌ر له كارگه‌ی شه‌كر له مووسڵ دامه‌زراوە. ساڵی ١٩٧١ وه‌رگێڕی زمانی ڕۆسی بووه له هه‌ولێر، له ڕێكه‌وتی ٢ ئاداری ٢٠٢٠ له سه‌ڵاحه‌ددین (هه‌ولێر) كۆچی دوایی كردووه و له گۆرستانی موسێ مه‌غریبی به‌خاك سپێردراوه.
خەباتنامە
دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه، له ٢٩ی نیسانی ١٩٤٦ به‌شداری شه‌ڕه‌كانی قاراوا و میرده‌ێی له ناوچه‌ی سه‌قز (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه، دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان له ڕێكه‌وتی ١٩ ئاداری ١٩٤٧ به‌شداری شه‌ڕی شنۆ و نه‌غه‌ده‌ی (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه، له ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ بڕیاری داوه كه له ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نڕاڵ مستەفا بارزانی له به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ به‌شداری ڕێڕه‌وی به‌ره‌وو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كردووه، له ڕێكه‌وتی ٩ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ تا ١١ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ به‌شداری شه‌ڕه‌كانی گه‌لی قتور و پردی ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه، له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران لەگەڵ یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل رۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌ی ساكه‌ده‌شت له نه‌خجه‌وان كۆماری سۆڤیه‌تی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ له رووی خۆراك و پۆشاك و هاتووچۆ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، دواتر له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كوده‌كرێن و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ له كۆماری ئازه‌ربایجان دابه‌شكراون، له ڕێكه‌وتی ١٠ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای باكۆ له كۆماری سۆڤیه‌تی ئازه‌ربایجان و له ڕێكه‌وتی ٢٣ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ مه‌شقی سه‌ربازییان پێكراوه و جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدراوه و ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر بۆ مه‌شقی سه‌ربازی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری سۆڤیه‌تی ئازه‌ربایجان و چوار كاتژمێر بۆ خوێندن و نووسینی كوردی بووه كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره خوێنده‌واره‌كان فێر ده‌كران، له ڕێكه‌وتی ٢٩ ئابی ١٩٤٨ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی له كۆماری سۆڤیه‌تی ئازه‌ربایجان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك نزیك تاشكه‌ند پایته‌ختی كۆماری سۆڤیه‌تی ئۆزبه‌كستان و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وامییان به مه‌شقی سه‌ربازی داوه، مانگی ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زیه‌كان دابه‌ش كران و له‌ناو كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد، ناوبراو لە تشرینی دووه‌می ١٩٥١ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڤریڤیسكی لە یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به گه‌شتی گرۆزیا له ڕێ به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شۆڕشی ئەیلوولی كردووه و له شه‌ڕه‌كان به‌شدار بووه، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووده‌كاته شانشینی ئێران و له ئۆردوگای زێوه نیشته‌جی ده‌بێت و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری كاشان، ساڵی ١٩٨٧ به‌شداری شۆڕشی گوڵانی كردووه و له شه‌ڕه‌كانی به‌شدار بووه، ساڵی ١٩٩٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له ڕێكه‌وتی ١٦ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕێڕه‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ به‌خشراوه، له ڕێكه‌وتی ١٤ ئاداری ٢٠١٣ به بۆنه‌ی یادی سه‌رهه‌ڵدانی دهۆك و یادی سه‌رۆك مستەفا بارزانی دوو میدالیای تریشی وه‌رگرتووه،
سه‌رچاوه‌كان:
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ل ٤٥٧-٤٥٨.
-
حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز)، ل ل ٤٤، ٥١، ٦٠، ٦٢، ٦٧، ٨٠، ٩٠، ٩٥، ١٣٣، ١٥٥.
-
سه‌فه‌ر ژاژوكی، هه‌ڤاڵی بارزانیی نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران سدیق خەلیل كانیهتایی كۆچی دوایی كرد، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٩٤٥، هه‌ولێر، ٣ ئاداری ٢٠٢٠ز، ل ٤.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژووی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز)، ل ٤٢.
-
شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - چاپخانه خه‌بات - ١٩٩٦ز)، ل ٢٥.
-
صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز)، ل ل ٥٧٧، ٦٠٧، ٦١٩، ٨٥٦.
-
صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز)، ل ١٠٠٥.
-
عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش - ٢٠٠٢ز)، ص ٣٩.
-
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری – ٢٠٠١ز)، ل ل ١٢١، ١٢٦-١٢٧.
-
عه‌بدوڵڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ل ٢٩٠، ٤٢٩.
-
كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤیه‌ت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز)، ل ل ٨٤، ٩٤-٩٦.
-
گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩، ل ل ٢، ٤.
-
له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز)، ل ١١٨.
-
لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م)، ص ٢٨٨.
-
مەسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز)، ل ل ١٣٩، ١٥٣، ١٨٤، ١٨٨، ١٩٣-١٩٧، ٢٠٠-٢٠١، ٢٠٥، ٤٦٣.
-
نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز)، ل ل ٢٠٥، ٢٧٠.
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.