سدیق حەسەن حەمەد ئەحمەد

سدیق حەسەن حەمەد ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێم لە دەڤەری سورچیان فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید سدیق حەسەن، لە ساڵی ١٩٣١ لە گوندی قەرەن جۆغانی دەڤەری بەڕانەتی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی مریەم سەلیمە، خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی خالید، مەسعود، محەمەد، لەمیعە، ماریا و سارا.


خەباتنامە

شەهید سدیق لە ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی سەفین سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان, کە لەوکاتەدا مام ڕەسوڵ فەقێ فەرماندەی بەتالیۆن بووە.

لە دوای ڕێکەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ شەهید سدیق هەر وەک پێشمەرگەی ناوچەی سەقڵاوە ماوەتەوە و بەردەوام بووە لە خەباتی چەکداری.

ساڵی ١٩٧٤ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی عێراقی پێشوو، لە گوندی سێرکی دەڤەری سورچیان فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر