ژیاننامه
ساڵح ڕوشدی تاهیر، ناسراو به دادوه‌ر ساڵح ڕوشدی، ساڵی ١٩٢٦ له شاری دهۆك له دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌ی موفتی ئامێدییه، خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی ئامێدی و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥١ كۆلێژی مافی له به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥٧ وه‌ك دادوه‌ر له دادگای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای موسڵ دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٥٧ له شه‌قڵاوه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دادوه‌ر بووه، له ٢٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٨ به فه‌رمانێكی كۆماری و به واژۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به جێگری دادوه‌ر له دادگاكانی شارستانی عێراق دامه‌زراوه.
ساڵی (١٩٦٣-١٩٦٤) له‌لایه‌ن ئه‌منی عێراقی گیراوه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه، پاش ئازادكردنی له ساڵی ١٩٦٤دا كۆماری عێراقی به‌جێ هێشتووه و له كۆماری لوبنان نیشته‌جێ بووه و له‌وێ مامۆستایه‌تی كردووه، له ساڵانی (١٩٦٥-١٩٩٠) له شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه ژیانی به‌سه‌ر بردووه و له كاروباری بانك له شاری ڕیازی پایته‌خت كاری كردووه، له ساڵانی (١٩٩٠-١٩٩٩) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژیاوه، ساڵی ١٩٩٩ له ویلایه‌تی كهنزاز له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له‌وێ به خاك سپێردراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵح ڕوشدی تاهیر، ناسراو به دادوه‌ر ساڵح ڕوشدی ساڵی ١٩٤٤ له سه‌ره‌تای چالاكی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک)دا له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه كردووه و له ئه‌ندامه چالاكه‌كانیان بووه، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی شاندی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی بۆ شاری به‌غدا بووه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له خانه‌ی مامۆستایانی باڵای به‌غدا و یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان و كۆشكی شانشینی عێراق، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) بووه، ساڵی ١٩٤٦ له شاری موسڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ ئه‌ندامی شاندی وه‌رگرتنی ته‌رمی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هید عیزەت عەبدولعەزیز عهبدوللەتیف (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به عیزه‌ت كه‌تانی، مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به مستەفا خۆشناو، خەیرۆڵا عەبدولکەریم عه‌بدوڵا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به خه‌یروڵا گورجیزاده و محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د (١٩٢٢ـ١٩٤٧) ناسراو به محەمەد قودسی بووه و له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی عیزەت عەبدولعەزیز چوویته دوامەنزڵگای شه‌هید عیزەت عەبدولعەزیز له گوندی قوڵاسنجی نزیك شارۆچكه‌ی ئامێدی.
ساڵی ١٩٤٨ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شێرانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی عێراق بووه، له ٢١ی كانونی دووه‌می ١٩٤٨ به‌شداری چالاكانه‌ی له خۆپیشاندانی دژ به په‌یماننامه‌ی پۆرتسموس له شاری به‌غدا كردووه، ساڵی ١٩٤٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی موسڵی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنفڕانسی یەکەمی بەغدا) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥١ كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموکراتی کوردی بایكوت كرد، له هاوینی ساڵی ١٩٥٣ له‌سه‌ر چالاكی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی شانشینی عێراق له به‌ندیخانه‌ی ئۆردوگای سه‌ربازی ڕەشید نزیكی شاری به‌غدا به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٥٧ له سه‌ركردایه‌تی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٧ ده‌ستی داوه‌ته به‌هێزكردنی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی.
له‌دوای كۆدێتای ١٤ی ته‌موزی ١٩٥٨ لهداواكارانی به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی عێراقی بۆ هێزه ڕامیارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پان بووه، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له پێشوازی شێخ ئەحمەد شێخ محه‌مه‌د شێخ عەبدولسەلام (١٨٩٢ـ١٩٦٩) ناسراو به شێخ ئەحمەدی بارزانیدا كه تازه له به‌ندیخانه‌ی به‌سڕای باشووری عێراق ئازاد كرابوو و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشتبووه شاری موسڵ و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی كورد له شاری موسڵ به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی دروشمی بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) وتووه‌ته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌و شاره كارێكی گرنگ و بوێرانه بووه چونكه خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌مارگیری عه‌ره‌بیان به‌سه‌ر زاڵ بووه.
له ١٠ی كانونی دووه‌می ١٩٥٩ به سه‌رۆكی یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شه‌قڵاوه هه‌ڵبژێردراوه، له ٢١ی ئاداری ١٩٥٩ سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه كردووه و به ناوی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری كردووه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاهه‌نگی یادی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هید عیزەت عەبدولعەزیز عه‌بدولله‌تیف (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به عیزه‌ت كه‌تانی، مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا (١٩١٢ـ١٩٤٧) مستەفا خۆشناو، خەیرۆڵا عەبدولکەریم عه‌بدوڵا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به خه‌یروڵا گورجیزاده و محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د (١٩٢٢ـ١٩٤٧) ناسراو به محەمەد قودسی بووه، له ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ له كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی سڕ كراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەمه‌وه له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق دوورخراوه، ساڵی ١٩٦٠ له شارۆچكه‌ی به‌له‌دی سه‌ر به پارێزگای دیاله وه‌ك دادوه‌ر كاری كردووه. له دوای كۆدێتای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ به فه‌رمانده‌یی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیای پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي) له ساڵانی (١٩٦٣ـ١٩٦٤) گیراوه و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
قصص وأساطیر من الأدب الكوردي ـ ١٩٦٧.
-
الثورة الكوردیة.
-
شرح قانون الاصلاح الزراعي.
-
العلاقات الزراعیة في قانون الأصلاح الزراعي ـ ١٩٦٠.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٦٦، ١٢٨.
-
مصطفی نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نوسه‌رانی كورد، (به‌غدا ـ ئه‌مێندارێتی گشتی رۆشنبیری ولاوان ـ چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د ـ ١٩٨٦ز)، ل ٦٩.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٤١٨ ـ ٣١٩.
-
مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژیری سه‌رده‌مێكی نوێی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٨، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ نیسانی ٢٠٠٢ز، ل ل ٦ ـ ٧.
-
مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره ١٤، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ ئابی ١٩٩٨ز، ل ٨.
-
مام جه‌لال، خه‌بات له‌چی یهوههات و چۆن بوو به ئۆرگانی پارتی؟ وچۆن به‌رێوه ده‌چوو؟، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٥، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ كانونی دووه‌م ٢٠٠٢ز، ل ٥.
-
انتخاباتی یانه‌ی شه‌قڵاوه، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٤٨، ساڵی ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، شه‌مه، ٣١ كانونی دووه‌می ١٩٥٩ز، ل ٢٤.
-
عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ، به‌شێك له یاداشته‌كانم، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ چاپخانه‌ی ده‌زگای حه‌مدی ـ ٢٠٠٦ز)، ل ١٧٨.
-
جه‌ژنی نه‌وروز له شه‌قڵاوه، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٣، ساڵی ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، چوارشه‌مه، ١٥ نیسانی ١٩٥٩ز، ل ١٧.
-
فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ٣١٣.
-
صالح رشدي، الجبهة الوطنیة الدیمقراطیة المتراصة، مجلة شفق، العدد ٩، المجلد ١، كركوك، مطبعة كركوك، تشرین الاول ١٩٥٨م، ص ٥.
-
جه‌مال بابان، گه‌شته‌كه‌ی قوتابیانی سلێمانی بۆ شاری به‌غدا، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره ٥١، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی دلێر، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٤ز، ل ل ١١ ـ ١٢.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٤٢ ، ٦٠ ـ ٦١.
-
عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان ١٩٢٥ ـ ١٩٧٠ دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجز‌ء الثاني، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ ٢٠١٧م)، ص ٤٥٧.
-
عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان ١٩٢٥ ـ ١٩٧٠ دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ ٢٠١٧م)، ص ٣١٢.
-
لطیف به‌رزنجی، نۆزده‌ی حزیران، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٧، ساڵی ٦، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، سێشهمه، ٣٠ حوزه‌یرانی ١٩٥٩ز، ل ل ١٩ ـ ٢٠.
-
مام جلال، مناضل ذو خصال حمیدة وسجایا انسانیة وصفات نادرة وخلق رفیع، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٨٤، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ٥ آب ٢٠٠٠م، ص ٣.
-
مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژێری سه‌رده‌مێكی نوی ی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٨، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ نیسان ٢٠٠٢ز، ل ٦.
-
مرسوم جمهوري رقم ٥٠٢، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ١٠٢، السنة الأولی، بغداد، الأربعاء، ٣١ كانون الثاني ١٩٥٨م، ص ٣.
-
موسه‌ده‌ق توڤی، گۆڤارا رۆناهی، (هه‌ولێر ـ بنكه‌ی ژین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری به‌ڵگه‌نامه‌یی و ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ١٣٠ـ ١٣١.