شەهید ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، سەڵت بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتى ئێران بوو و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە قوەتى بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى چالاکییە پارتیزانییەکانى کردووە.
ساڵى ١٩٨٧ لە دەڤەرى بارزان لە چالاکییەکى پارتیزانى لەلایەن سوپاى عێراق شەهید کراوە و لە گۆڕستانى بارزان بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
