ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد

ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد ناسراو بە شاخەوان، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥، لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە.


شەهید ساڵح محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٦٠ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوویەتی.

 ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێژنەی ناوچەی سلێمانی سەربە لقی چوارەوە کردووە، لەگەڵ هەڤاڵانی چەندین چالاکی لەناو شار ئەنجام داوە، لەساڵی ١٩٨١ لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەک لەناو شاری سلێمانی، لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری، ڕووبەڕووی پیاوانی ڕژێم بوونەتەوە و شەڕى دەستە و یەخە دروست بووە، دواتر دەستگیر کراوە و خۆی بە ئەفسەرێکی پلە باڵا ناساندووە، دواتر بە بەندکراوی ڕەوانەی بەسرا کراوە بۆ ئەو یەکە سەربازیەی کە گوایە تێیدا ئەفسەرە، لەوێ پەلاماری ئەو کەسە دەدات کە بردوویەتی، کوشتوویەتی و دەمانچەکەی لێ بردووە، دوای چەند ڕۆژێک گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و ڕووی کردۆتە شاخ و بۆتە پێشمەرگە لە لێژنەی ناوچەی چوارتا لە سنووری لقی چوار، لەچەندین چالاکی ناو شاری سلێمانی و شارۆچکەی چوارتا و ڕێگای نێوان عەربەت و سلێمانی بەشدار بووە، لەساڵی ١٩٨٣ نێردراوە بۆ ناو شاری سلێمانی بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەى مەفرەزەیەکی چالاک بۆ لێدانی پیاوانی ڕژێمی بەعس، مەفرەزەیەکی چالاک لە چەندین هەڤاڵی پارتی دروست کردووە کە چەندین چالاکی بوێرانە و سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا، لە هەمان ساڵدا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی و لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەک بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستەر و نووسینی سەر دیوار لەناو شاری سلێمانی، کەوتوونەتە ناو بۆسەی مەفرەزەیەکی بەعس و دەستگیر کراون، بەڵام دواتر بە هەوڵی پارتی و سەرکردە ئیدریس بارزانی، لە ڕێگەی فەرماندەی مەفرەزەیەکی هەواڵگری بەعس ناچار دەکرێت کە ئازاد بکرێن.

لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ١٩٨٤، لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەنجامدانی چالاکییەکی سەربازی لەناو شاری کەرکووک، بەهۆی ئاشکراکردنیەوە لەلایەن کەسێکی ناپاک، لە بازگەی نێوان کەرکووک و سلێمانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە، دوای یانزە مانگ لە بەندکردنی، لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥، لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر