ژیاننامە
ساڵح محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٢٨ له گوندی لێرێ سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٣٥) كردووه و له شه‌ڕە‌كان به‌شدار بووه، له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به فه‌رمانی دادگای عورفی سه‌ربازی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه. له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌كه‌ی ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه و له شهڕەكانی به‌ره‌ی سه‌قز له كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه.
لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ١٩ی نیسانی١٩٤٧ لە ڕێگاى خواکوڕک و دەشتى بەرازگرەوە بە خاکى باکوورى کوردستاندا گەڕاوەتەوە ناوچەى شێروان و مزووی. دواى گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ٦ی ئایاری ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن، له ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەری جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت، له ٩ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ تا ١١ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ به‌شداری شهڕەكانی گه‌لی قتور و پردی ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه و له‌م شه‌ڕە بریندار بووه و دواتر شه‌هید بووه، له گوندی هاوسۆن (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) به‌خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
١- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٥ز.
٢- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده- هه‌ولێر- ٢٠٠٤ز).
٣- حیدر فاروق السامرئي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن– دارالحكمة- ٢٠١٦م.
٤- سیامه‌ند مه‌حمود سێلكی، كاروانێ سه‌رفه‌رازیێ، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی پاك - هه‌ولێر- ٢٠٠٦ز.
٥- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژووی، چاپی سێیه‌م، (چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- هه‌ولێر ٢٠١٣ز).
٦- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه خه‌بات- پیرمام- ١٩٩٦ز).
٧- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- دهۆك- ٢٠١٣ز).
٨- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- دهۆك- ٢٠١٣ز).
٩- عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه له ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز.
١٠- عه‌بدولڕە‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری- هه‌ولێر- ٢٠٠١ز).
١١- عه‌بدوڵڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (چاپخانه‌ی حاجی هاشم- هه‌ولێر- ٢٠١٥ز).
١٢- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی رۆشنبیری- هه‌ولێر- ١٩٩٧ز).
١٣- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چیچۆ، بۆ مێژوو له یاداشتی محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی شه‌هاب- هه‌ولێر - ٢٠١٠ز).
١٤- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (چاپخانه‌ی خه‌بات- دهۆك- ١٩٩٨ز).
١٦- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان- پیرمام - ١٩٩٦ز).
١٧- هادی قاسم، شه‌هیدی فه‌رمانده مه‌ل محه‌مه‌د ئه‌مین عومه‌ر لێڕی، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی رێكخستنی پێشمه‌رگه، ژماره ١٥٤، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، پیرمام، كانوونی دووه‌می ٢٠١١ز، ل ٨٣.
١٨- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
