ساڵح حسێن ڕەحمان عەباس

ساڵح حسێن ڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٨ لە سنووری شاری هەڵەبجە شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید ساڵح حسێن ڕەحمان عەباس لە ٣ی ئابی ١٩٤٨ لە گوندی ئۆڵوەری دەڤەری شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید ساڵح حسێن ڕەحمان، ساڵی ١٩٦٧ بۆتە پێشمەرگە لە لقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا قادر حەمەساڵح تاگۆزی سەرلقی چوار بووە.

ساڵی ١٩٦٨ به‌كرێگیراوانی ڕژێم (کۆڵوانە سور) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە سەنگەری باوەکۆچەکی سەربە شاری هەڵەبجە ساڵح حسێن ڕەحمان  شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر