سادق عەلی سادق سۆفی

سادق عەلی سادق ناسراوەبە کاروان پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، دەرچووی خولی هەشتەمی پێگەیاندنی کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ ناحیەی دارەتوو شەهید دەبێت.


شەهید سادق عەلی سادق ناسراوەبە کاروان، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی سوفی براهیمی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەمان گوند تەواو کردووە و بۆ درێژەدان بە خوێند ڕووی کردۆتە شاری هەولێر، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی کۆتایی پێهێناوە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێرە، لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراوە و بۆتە مامۆستا لە قوتابخانەی قەندیلی گەڕەکی ئیسکانی پارێزگای هەولێر.

سادق عەلی لە ساڵی ١٩٨٣ بۆتە ئەندامی ڕێکخستنی شانەی نهێنی ئاسۆی جەماوەر کە شانەکە سەربە لێژنە ناوچەی دەشتی هەولێری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێر کە لەوکاتەدا وەستا یونس بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە. دەرچووی خولی هەشتەمی پێگەیاندنی کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، دوای تەواوکردنی خولی کادران، پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی دەشتی هەولێری وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس سادق عەلی لە نزیک بالیسان بریندار دەبێت. بەشداری کارای هەبووە لە مەفرەزە پارتیزانیەکانی سنووری دەشتی هەولێر، هەروەها سەرپەرشتی چەند خولێکی پێگەیاندنی کادرانی لە لێژنە ناوچەی دەشتی هەولێر کردووە.

لە ٥ی تەموزی١٩٨٧ سادق عەلی لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری لە نزیک ناحیەی دارەتووی سەربە پارێزگای هەولێر، کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و لەگەڵ دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوە فیشەک بەر سەری سادق عەلی کەوتووە و شەهید بووە، جەستەکەی کەوتۆتە دەست سەربازانی بەعس و ڕادەستی شارەوانی شاری هەولێر کراوە و لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە لە گۆرستانی کارگەی قیر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر