رزگارە سور

رزگار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (رزگارە سور)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی چنارە شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید رزگار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە رزگارە سور، ساڵی ١٩٦٦ لە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە شاری مەریوان جێنشین بوونە، شه‌هید رزگار برایەکی بەناوی بەختیار عارف ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.


خەباتنامە

شه‌هید رزگار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا، ساڵی ١٩٨٤ له‌ به‌شی سه‌ربازی لێژنەی ناوچەی سورێنی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌وكات مەلا عارفی باوکی بەرپرسی لێژنه‌ ناوچە بووە و عوسمان چاوڕەش عوسمان بەڵخەیی بەرپرسی باڵی سەربازی لێژنه‌ ناوچە بووە، ساڵی ١٩٨٥ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ١٢ی شوباتی ١٩٨٦ پۆلێک پێشمەرگە دابەشی ناو گوندی چنارەی دەشتی شارەزوور دەبن، كاتێك سوپای عێراق به‌و هه‌واڵه‌ ده‌زانێت، به‌ تۆپخانەکانی بە چڕی تۆپبارانی ناو گوندەکە ده‌كه‌ن رزگار عارف و چه‌ند گوندنشینێكی گونده‌كه‌ شەهید ده‌بن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر