دکتۆر جەرجیس حەسەن

دکتۆر جەرجیس حەسەن عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر جه‌رجیس، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٨٠تا ١٩٨٥ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی١ پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بووه‌.


ژیاننامه‌

دکتۆر جەرجیس حەسەن عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر جه‌رجیس، ساڵی ١٩٤٥ له‌ شاری دهۆك له‌دایك بووه‌، هه‌ر له‌وێ قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی خوێندووه‌، ساڵی ١٩٦٧ له‌ كۆلێژی ئادابی زانكۆی موسڵ وه‌رگیراوه، ساڵی‌ ١٩٧١ به‌ مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی كردووه‌ته‌ یه‌كێتی سۆڤیەت و وازی له‌ ئه‌ندامێتی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی هێناوه‌، پاشان چووەتە كۆماری نەمسا و لە ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی (١٩٩٦- ١٩٩٩) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بووه‌، ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ڕوسی، ئه‌ڵمانی و فارسی بووە.


خه‌باتنامه‌

ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی ته‌موزی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان (كۆنگره‌ی شه‌شه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌‌‌، ساڵی ١٩٧١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی موسڵی لقی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵانی (١٩٨٠ـ ١٩٨٥)  به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٠ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقیدا فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی  بێگۆفای له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ته‌موزی ١٩٨٥ به‌ ئه‌ندامی به‌شی ڕێكخستن و ئه‌ندامی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٨٣ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٨٥ له‌ ستافی دوازده‌یه‌م به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌‌. له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٨٥دا له‌ خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستاندا له‌ گوندی ڕاژان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مامۆستای "مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م" بووه‌،

ساڵی ١٩٨٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك به‌شداری له‌ داستانی خواكوڕك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به‌ شاڵاوی هێزی زه‌مینی سوپای عێراقی كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی ده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠دا به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی دارایی ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ له‌ ستافی بیست و پێنجه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لق ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی ئادار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه‌،

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان (لیستی زه‌رد) بووه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١١ی ئابی١٩٩٣ له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٩٣ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئالته‌رناتیڤ بووه‌‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٣ له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٤ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری كادیر (خولی دووه‌م) بووه‌ كه‌ گۆڤارێكی تیۆریی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه‌، له‌ ٤ی ئایاری ١٩٩٤ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا واژۆی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی باشووری كوردستان كردووه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٩ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ له‌ باره‌گای سكرتارییه‌تی پارێزه‌ر جه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین (١٩٣٣- ٢٠١٧) ناسراو به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە به‌ مه‌به‌ستی بنبڕكردنی ئاڵوزییه‌كانی نێوانی هەردوو حزب‌.

له‌ ٨ی شوباتی ١٩٩٦ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ حه‌ڤده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو سه‌ردانی شاری تارانی كردووه‌، له‌ ٢٧ی ئایاری ١٩٩٦ به‌ یاوه‌ری ئه‌ندازیار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕە‌حمان  (١٩٣٣- ٢٠٠٤) ناسراو به‌ سامی عەبدولڕەحمان  له‌ شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر پێشوازی له‌ شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٩٩ له‌ پیرمام به‌ یاوه‌ری سەرۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و شاندی یاوه‌ری كردووە، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ٢٠٠٠ كراوه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (خولی چواره‌م)، ساڵی ٢٠٠٥ به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌‌، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:

  1. تركیا في الاستراتیجیة الامیركیة بعد سقوط الشاه ـ ١٩٩٠.
  2. كردستان العراق الملتهبة ـ ١٩٨٤، وه‌رگێڕان.

سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  2. ئاسۆ كه‌ریم، بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك و چه‌ند سه‌ره‌نجێك، ئه‌لقه‌ی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌‌‌، ٢٧ی ئایاری١٩٩٣ز، ل ٦.
  3. ئاسۆ كه‌ریم، ئیزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و چه‌ند سه‌ره‌نجێك، ئه‌لقه‌ی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥٦، هه‌ولێر، هه‌ینی‌‌، ٢٨ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٦.
  4. ئاشتي، ویستقبل وفدا عالیا من الحزب الشیوعي الكوردستاني، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦١، السنة السادسة أربیل، ٣٠ حزیران ٢٠٠١م، ص ٦.
  5. ئاودێر شێخ عومه‌ر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بێت، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٩٤، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٢ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.
  6. ئاودێر شێخ عومه‌ر، لێژنه‌ی باڵای ته‌نسیقی نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك له‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٤٠، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٣٠ی نیسانی ٢٠٠١ز، ل ١.
  7. ئاودێر شێخ عومه‌ر، لێژنه‌ی باڵای ئاشتی كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥٠٦، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ١٦ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.
  8. ئاودێر شێخ عومه‌ر، هه‌ردوو وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥٢١، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه‌‌، ٢ی ئابی ٢٠٠١ز، ل ١
  9. ئاودێر شێخ عومه‌ر، هه‌ردوو وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك كۆبووه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٥١٢، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌‌، ٢٣ی ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.
  10. ئاودێر شێخ عومه‌ر، وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی كۆبوونه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٢٠، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، دووشه‌مه‌، ٢٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.
  11. ئاودێر شێخ عومه‌ر، وه‌فدی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٠٩، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.
  12. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٠٢.
  13. ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، به‌رده‌وام بوون یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٥١، هه‌ولێر، شه‌مه‌‌، ٢٢ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٣.
  14. ئیسماعیل ته‌نیا، حزبی سۆسیالیستی كوردستان هه‌ڵكشان.. داكشان .. په‌رته‌وازه‌بوون، (هه‌ولێر ـ  چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٦.
  15. أرنولد ویلسن، الثورة العراقیة، ترجمة وتعلیق جعفر الخیاط، (بیروت ـ مطبعة دار الكتب ـ ١٩٧١م)، ص ص ١٩٧ ـ ١٩٩.
  16. اصدارت جدیدة، جریدة صدی كوردستان، الحزب الدیموقراطي الكوردستاني ـ العراق/ مكتب لبنان، العدد ٣٣، أواسط آب ١٩٩٠م، ص ١١.
  17. انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
  18. انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
  19. به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان كۆبووه‌، ڕۆژنامه‌ی زه‌نگ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره‌ ٤، خولی دووه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، یه‌كشه‌مه‌، ٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٨ز، ل ١.
  20. پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك، ژماره‌ ١٠، ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ز، ل ٦.
  21. پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ١٠٧٥٠، ١٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ز، ل ١.
  22. پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره‌ ٦٧٧٥، ١٨ی ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.
  23. جرجیس حسن، أستراتیجیة الأمن القومي والحركة التحرریة الكردیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٦٨٧، الأربعاء، ١١ آب ١٩٩٣م، ص ٥.
  24. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٥٩، ١٧٤، ١٨٢.
  25. حسێن عثمان كلش (بابێ كۆڤان)، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ژیان و بیرهاتن (١٩٦١ ـ ١٩٩١)، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٧٣، ١٢٨.
  26. حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢٧، سه‌ره‌تای ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ٢.
  27. داواكاریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٠١٩، دووشه‌مه‌،‌ ١٥ی ئابی ١٩٩٤ز، ل ٤.
  28. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٦٨.
  29. ساسان عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی تێكۆشان و مێژوو، (هەولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٨ز)، ل ٣٢.
  30. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٢٨، ٣١، ٦٩، ٧٤ ـ ٧٥، ١٠٢، ٢٧٠.
  31. سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٧٥٣، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ٩ی كانونی دووه‌می ١٩٩٩ز، ل ١.
  32. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١١٨، ١٢١، ١٢٤، ١٢٦.
  33. عبدالهادي رحمان سلیمان، اضافة أخری الی خزین الذاكرة، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٠، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ كانون الثاني ١٩٩٨م، ص ٦٣.
  34. عبدالهادی رحمان قصاب، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، لقی نه‌ینه‌وا ١٩٦٧ ـ ١٩٧٠، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی دوو ـ ٢٠١٥ز)، ل ٢٤.
  35. عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره‌ و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٦٠، ٦٣.
  36. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ١٦٨ ـ ١٧٠.
  37. عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٢٨٥.
  38. فرست طیب عبدالله‌، ئێكه‌تیا قوتابیێن كوردستانێ (ئادارا ١٩٧٠ ـ نیسانا  ١٩٩١)ێ ڤه‌كۆلینه‌كا مێژووی ـ سیاسی، ماسته‌رنامه‌ی چاپنه‌كراو، زانكۆیا زاخۆ ـ كۆلێژا په‌روه‌رده‌، ٢٠١٢ز، ل ٤.
  39. فه‌رهاد عه‌ونی، ڕۆژگارم ئاوا تێپه‌ڕی، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢٤٥، ٢٤٨، ٢٩٠.
  40. فه‌رهاد عه‌ونی، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌میشه‌ ڕابه‌ری قوتابیانی كوردستان بووه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٨٧٦، هه‌ینی، ١٨ی شوباتی ١٩٩٤ز، ل ٣.
  41. فه‌زله‌دین ئه‌حمه‌د نێروه‌ییی، ئاواره‌بون سه‌ربورا خه‌لكێ كو ب سالان دور ژ گه‌ل و وه‌لات ژیاین، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠٠٨ز)، ل ٨٥.
  42. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، زویربوونی سیاسی له‌ ناو پارتی دا، گۆڤاری سڤیل، ژماره‌ ١٢٢، هه‌ولێر، چاپخانا ڕۆكسانا، شه‌مه‌، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٢ز، ل ١١.
  43. قائمة بأسماء الجرائد التي اجازتها وزارة الثقافة في حكومة اقلیم كوردستان منذ عام ١٩٩٣، جریدة‌ خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٧٠، أربیل، الجمعة، ١٧ نیسان ١٩٩٨م، ص ١٩.
  44. كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه‌، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه‌، ژماره‌ ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.
  45. كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ ئاماده‌یی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی به‌سترا، هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان، ژماره‌ ٣٠، هه‌ولێر، ١٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ١.
  46. كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ی ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
  47. كۆنگره‌ی ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢٩٤٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.    
  48. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٤٢.
  49. لوقمان غه‌ریب، شه‌هید حاجی عه‌بدولڕە‌حمان  قۆناغێكی پڕ به‌خشش له‌ مێژووی بزاڤی قوتابیان و لاوان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٧٧.
  50. لیسته‌ی ناوی پاڵیوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ ٢٦، ئایاری ١٩٩٢ز، ل ٤.
  51. محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٥٢٠.
  52. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌ كورته‌ مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٧.
  53. المؤتمر السادس لاتحاد طلبة كردستان العراق، جریدة التآخي، العدد ٤٩٦، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ٢٧ تموز ١٩٧٠م، ص ٣.
  54. هاشم رمضان، المحترقون الكورد، الجزء الأول، (أربیل ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠٠٥م)، ص ١٣٨.
  55. هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٢١٨٧، هه‌ینی، ٢٧ی ئه‌یلولی ١٩٩٦ز، ل ١.
  56. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی سێزده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ  ١٩٩٨ز)، ل ٨٦.
  57. هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كان، به‌رگی بیست و پێنج، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٣٣٧، ٣٣٩.
  58. وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به‌شداری مه‌راسیمی ساڵگه‌ردی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١٥٧، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه‌، ١٥ی شوباتی ١٩٩٦ز، ل ل ١، ١١.
  59. وه‌فدێكی پارتیمان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره‌ ٢١٥٦، پیرمام، چوارشه‌مه‌، ٧ی شوباتی ١٩٩٦ز، ل ١.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر