خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی

خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ شەهید بووە.


ژیاننامە

خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، لە ساڵی ١٩٣١ لە قەزای کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بووە، فەرمانبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر بووە، خێزانی خەلیل ئەحمەد ناوی فاتیمە سابر و کوڕەکانی ناویان دڵشاد، هێرش، سەباح و دلێر و کچەکانی ناویان سوعاد و گەوهەرتاجە.


خەباتنامە

خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە لقی مستۆی حاجی ئەمین سەربە بەتالیۆنی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦١ فڕۆکەکانی ڕژێم بۆردومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سەفین کردووە و خەلیل ئەحمەد شەهید بووە، هاوسەنگەرانی هەر لە چیای سەفین جەستەیان بە خاک سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر