خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم

خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شداری له‌ داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ كۆماری كوردستان-مهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌كات....


خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شداری له‌ داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ كۆماری كوردستان-مهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌كات. له‌ ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات. له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ كێلا سه‌لیم خان شه‌هید ده‌بێت.


ژیاننامه‌

 شه‌هید خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌ ساڵی ١٩٢٠ له‌ گوندی ڤاژیی سه‌ر به‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌، دواجار له‌ شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ كێلا سه‌لیم خان له‌ ئێواره‌ی ٧ له‌ سه‌ر٨ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ڕوویدا، شه‌هید ده‌بێت.


خه‌باتنامه‌

 شه‌هید خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شداری له‌ داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ كۆماری كوردستان- مەهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌كات. له‌ ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات.

له‌ ساڵی ١٩٦١ كه‌ڕه‌تێكی تر چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه‌ شان و له‌ داستان و قاره‌مانه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، وه‌كو داستانه‌كانی مه‌یدان موریك ١٩٦٣، گه‌رووی سارك ١٩٦٣، كونه‌ ڕێویی له‌ گوندی ژاژۆك ١٩٦٧، شه‌ڕی چیای گۆڕه‌ز ١٩٧٤.

له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١یش له‌ پڕۆسه‌ی چه‌سپاندنی یاسا وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاكی سه‌ر به‌ سوپای بارزان ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و له‌ شه‌ڕی مامه‌ڕوت ١٩٩٦ بریندار ده‌بێت، دوایین پله‌ی سه‌ربازی ئامر سریه‌ بووه‌ له‌ به‌تالیۆنی پێنجی هێزی ١٠٢ی سوپای بارزان. دواجار له‌ شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ كێلا سه‌لیم خان له‌ ئێواره‌ی  ٧ له‌ سه‌ر٨ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ڕوویدا، شه‌هید ده‌بێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر