خالید کۆچەر

خالید ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (خالید کۆچەر)، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گرفیل سەربە قەزای سێمێل لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٢پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


خالید ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (خالید کۆچەر)، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گرفیل سەربە قەزای سێمێل پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، خێزاندارە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوی ئەنفال ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە پارێزگاى دهۆک. 

ساڵی ١٩٧٢پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە بەتالیۆنی یەکی دهۆک بۆتە پێشمەرگە،  ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەقەزای سێمێل ماوەتەوە، ئاوارەى دەرەوەى وڵات نەبووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵى ١٩٧٩ چووەتە گوندی بێرمان لەسەر سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان و چاوى  بە جەوهەر نامیق و کەریم شنگالی (سنجاری) کەوتووە. ماوەی ساڵێک لەگەڵ ئەبو عەنتەر بووە و دواتر لەگەڵ شەهید زۆراب جەولەی دەڤەری دهۆک، زاخۆ و ئامێدی کردووە و لەشەڕەکانی کۆرکا و بازێ بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٧٩ بە مەبەستی بەشداربوون لە چلەی ماتەمینی کۆچی دوایی بارزانی نەمر(١٩٠٣- ١٩٧٩)، لە گوندی هەدریشەوە چووەتە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ودواتر گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک، لەهەمان ساڵدا  بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتى کوردستان، دووبارە چووەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشدارى کۆنگرەى کردووە. 

 ساڵى ١٩٨٠ پەیوەندى بە مەفرەزەی سەبری عەلی حەیدەر کردووە و دواتر کراوە بە بەرپرسی هەمان مەفرەزە، دوای ئەوە کراوە بە جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی شەهید ئەحمەد حاجی حسێن و دواتریش ئەرکی بەرپرسیارێتی ڕێکخراوی شەهید هورموز مەلیک چەکۆی لە سنوورى لقى١ى پارتى دیموکراتى کوردستان پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٨ کراوە بە بەرپرسی ڕێکخراوی پیران.

ساڵى ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی دەڤەری بادینان لەلایەن ڕژێمى بەعس، خالید کۆچەر لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکە و پێشمەرگەکان چووەتە باکووری کوردستان و دواتر لەلایەن حکومەتی تورکیاوە گواستراوەتەوە بۆ کەمپی پەنابەران لە شاری ماردین. ساڵى ١٩٩١  دوای راپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى زاخۆ و کراوە بە بەرپرسی سەربازی بەرەی کوردستانی لەدهۆک، دواتر کراوە بە فەرماندەی هێزی سێمێل، لەکاتی پێکهێنانی لەشکری هاوبەشی سێمێل ناوبراو ئەرکی جێگری فەرماندەی لەشکری پێ سپێردراوە و دوای پێکهێنانی بەتالیۆنی هاوبەش، کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن. 

ساڵی ١٩٩٥، خالید کۆچەر کراوە بەفەرماندەی بەتالیۆنی ٩ی سێمێل، ساڵی ١٩٩٦ هەمان ئەو بەتالیۆنە کراوە بە لیوای ١٥و ئەرکی فەرماندەی لیواکەی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٩٨ کراوە بە فەرماندەی هێزی سپیلک و تاکو ساڵی ٢٠١٣ لەو ئەرکە بەردەوام بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چەند جارێک بریندار بووە. 

لە ١٣ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى  پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر