خالید حەمزە قاسم محەمەد

شەهید خالید حەمزە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی و فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

خالید حەمزە قاسم محەمەد لە ساڵی ١٩٥٥ لە گەڕەکی تەیراوەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، شارنشین بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان و لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دوورخراوەتەوە بۆ باشووری عێراق. خالید حەمزە خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەبیحە شێخ محەمەد بووە و خاوەنی چوار کچ بووە بەناوەکانی هەتاو، چیمەن، ئەیمەن و دیمەن.


خەباتنامە

شەهید خالید حەمزە لە ساڵی ١٩٧٢ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی کەندەگوڵی سەربە هێزی حەمرینی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەلی میرۆ زراری فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و بەشداری کارای هەبووە لەسەرجەم داستانەکانی هێزی حەمرین.

لە دوای ئاوارەیی و دوورخستنەوەی شەهید خالید حەمزە لە ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی کردۆتەوە بە خاڵە سەید کاکە، لە ساڵی ١٩٨١ بۆتە بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر، لە ساڵی ١٩٨٣ هێزێکی زۆری ئەمنی هەولێر چواردەوری ماڵی گرتووە و شەهید خالید حەمزە ڕووبەڕووی هێزەکە بۆتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووبەڕووبوونەوە بە سەختی بریندار بووە و بە برینداری خۆی لەدەست هێزەکەی بەعس دەرباز کردووە، کە برینەکەی لە ناوسک و ڕێخۆڵەی بووە، بۆ چارەسەر وەرگرتن ڕووی کردۆتە قەزای شەقڵاوە و ماوەی شەش مانگ ماوەتەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن.

لە ساڵی ١٩٨٤ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی سەربە هێزەکەی خاڵە سەید کاکە وەرگرتووە، کە چەند جارێک بۆ چالاکی سیاسی و چەکداری گەڕاوەتەوە بۆناو شاری هەولێر، لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ١٩٨٥ شەهید خالید حەمزە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بۆ چالاکیەک چوونەتە ناو شاری هەولێر و ئاشکرا کراون، سەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ شەهید خالید حەمزە لە شەقامی سورچیان کەوتۆتە ناو بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و دەستگیر کراوە، دوای هەشت مانگ لە زیندانیکردنی لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بەناوی عیسا دووسەرە لە سێدارە دراون و شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر