ژیاننامه
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود محەمەد، ناسراو به حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و كاكه حه‌مه، ساڵی ١٩٥٣ له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، له ١٨ی ئابی ٢٠٠٤ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتیی عێراق (المجلس الوطني المؤقت العراقي) ده‌ستنیشان كراوه، له ٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٥دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی دووه‌م) له‌سه‌ر لیستی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووه‌ته وه‌زیری هه‌رێم (كابینه‌ی پێنجه‌م)، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و له ساڵی ١٩٧٠ شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (ماركسی ـ لینینی)یه‌وه كردووه، له ٢٦ی حوزه‌یرانی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٦ به‌شداری له شه‌ڕی بانی بنۆك لە هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه، ساڵی ١٩٧٧ فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له ١٧ی نیسانی ١٩٧٨ له‌به‌ر نه‌گونجانی هزر وازی له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (ماركسی ـ لینینی) هێناوه به‌ڵام وه‌ك پێشمه‌رگه هه‌ر له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ماوه‌ته‌وه، له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٨٠ به‌رپرسی هێزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی بووه، له ١٦ی ئه‌یلوولی ١٩٨٠ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شه‌ڕی ته‌پی سه‌فای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه.
له ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستانه‌وه كردووه، له ٣ی كانونی دووه‌می ١٩٨١ له گوندی قه‌ویله‌ی هه‌ڵه‌بجه توانیویه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران به‌دیل بگرێ، ساڵی ١٩٨١ بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، ١٧ی نیسانی ١٩٨١ یه‌كیك بووه له فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی ئالان و حاسڵ لە هه‌ڵه‌بجه دژ به هێزه هێرشبه‌ره‌كانی سوپای عێراق، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٨١دا كراوه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی سۆسیالیستی كوردستان و به‌رپرسی لقی سلێمانی ئه‌و حزبه، له هاوینی ساڵی ١٩٨٢ به‌شداری ئازادكردنی جاده‌ی هه‌ڵه‌بجه ـ سه‌ید سادقی كردووه، له ٢ی ئابی ١٩٨٣ وەک فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حزبی سۆسیالیستی كوردستانی بەشداری شه‌ڕی شه‌كرالی ـ خاكوخۆڵی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كردووه، ساڵی ١٩٨٦ وه‌ك فه‌رمانده‌ی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیستی كوردستان واژۆی ڕێکكه‌وتننامه‌ی ئاشتیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كردووه، له مانگی نیسانی ١٩٨٦ هۆكاری ئاشتی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه.
له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی ساڵی ١٩٩١دا به‌شداری له ئازادكردنی شاره‌زوور و سلێمانی و خانه‌قین و كه‌ركووكدا كردووه، له ١٩ی ئادار به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ٧ی نیسانی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پیرمامی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی یه‌كگرتن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٠ ئابی ١٩٩٢ له شاری هه‌ولێر به‌شداری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی حزبی یه‌كگرتنی كوردستانی كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٧ی ئابی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی ده‌زگای سه‌ربازی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كورت له‌م پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه و له پارتیی جیا بووه‌ته‌وه، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ له خاڵی سنووری باشماخ له سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو پێشوازی له كه‌ژاوه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) و ئیدریس بارزانی (١٩٤٤ـ١٩٨٧) كرد كه له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه‌یان له گوندی بارزانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه بوون، له ٢٠ی نیسانی ١٩٨٣ به‌شداری شه‌ڕی كانی به‌ردینه‌ی كردووه، له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانی له شاری هه‌ولێر ساز داوه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ١٨ی ئاداری ١٩٩٥ له پیرمام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتووه‌وه پێشوازی لێ كراوه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ به‌شداری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستانی كردووه، ساڵی ٢٠١٤ به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك بووه له دژی هێزی داعش، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٢١ی كانونی دووه‌می ٢٠١٩ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه پێشوازی لێ كراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
-
شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی ـ تاقی كردنه‌وه‌ی حه‌وت ساڵی شۆڕش ١٩٧٦ ـ ١٩٨٣ ـ ١٩٩١.
-
ڕوون كردنه‌وه له چه‌ند دێڕێكدا ـ ١٩٩٣.
-
ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ باسی ڕووداوه‌كانی (٢٠) ساڵی خه‌باتی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦ ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ ١٩٩٨.
-
ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ باسی ڕووداوه‌كانی (٢٠) ساڵی خه‌باتی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦ ـ به‌رگی دووه‌م ـ بێ ساڵ.
-
ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ باسی ڕووداوه‌كانی (٢٠) ساڵی خه‌باتی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦ ـ به‌رگی سێیه‌م ـ ٢٠٠١.
-
ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦ باسی (٢٠) ساڵ له خه‌بات ڕووداوه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ـ به‌رگی چواره‌م ـ ٢٠٠١.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٠٩ ـ ٤١٠، ٥٣٢.
-
فائق قادر حمه ساڵح، كوانوی خه‌بات، (تاران ـ چاپخانه‌ی جنگڵ ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٣٨و ٢٤٧، ٢٤٩، ٢٥٠.
-
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٢٨، ٣١، ٣٣، ٦٩، ٧٥، ٢٧٨.
-
اردشیر پشنگ، كردها در میانه جنگ ایران و عراق، (تهران ـ نشر مرز و بوم ـ ١٣٩٤ ھ . ش)، ص ص ٣٠٦، ٣٢٩، ٣٣٤.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی یه‌كه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٤٨، ١٨٣، ٣٤٥، ٤٦٤.
-
الحرب علی العراق یومیات ـ وثائق ـ تقاریر ١٩٩٠ ـ ٢٠٠٥، (بیروت ـ مركز دراسات الوحدة العربیة ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٥٢٤، ١١٥٩.
-
ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٦٨.
-
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٢٥١ ـ ٢٥٢، ٢٥٥ ٢٥٦، ٢٦٠ ـ ٢٦١، ٢٦٣ ـ ٢٦٥.
-
ڕێكار ئه‌حمه‌د، یه‌كگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٦٣، ٧٨، ٨٠.
-
سه‌رحه‌د یونس محه‌مه‌د، له شاره‌زووره‌وه بۆ ناسرییه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ١٥٥ ـ ١٥٦، ١٦١، ١٨٤.
-
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، ژیانی سیاسیی له باشووری كوردستان ١٩٧٥ ـ ١٩٩١، (سلێمانی ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١١ز)، ل ١١٢.
-
شاخه‌وان شۆڕش، قادر شۆڕش چل ساڵ خه‌بات و تێكۆشان، (دانیمارك ـ چاپخانه‌ی خۆییبوون ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٥٠.
-
عایدة العلي سري ا‌لدین، الأكراد في العالم تاریخهم ومستقبلهم، الجز‌ء الثاني، (بیروت ـ الدار العربیة للعلوم ناشرون ـ ٢٠١٨م)، ص ١٩٦.
-
فازیل ڕەئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٨٦.
-
فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د، به خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه ڕێ، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ١٥١، ٣٣٩.
-
فوئاد سدیق، گه‌رده‌لوولی سیاسه‌ت، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٦ز)، ل ل ١١٨ ـ ١١٩.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٩٦ ـ ٩٧.
-
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، (بێ شوێن ـ ١٩٩٧ز)، ل ١٩١.
-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١١٢٦.