حەمەعەلی محەمەد سەعید محێدین

حەمەعەلی محەمەد سەعید، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە سەنگەری بەرگری لە دەشتی شارەزوور لەلایەن گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد شەهید کراوە.


شەهید حەمەعەلی محەمەد سەعید لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی خەرپانی سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، حەمەعەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خونچە عەبدوڵا بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی مریەم. 

ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەشاش کە سەربە لقی ٥ی حسێن بەگی جوانرۆیی بەتالێۆنی ٧ی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە لەوکاتەدا جەمال نامیق فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە. 

بەشداری شەڕی دەربەندیخان، شەڕی شنروێ، شەڕی بەردە ڕەشان، شەڕی سیروان، شەڕی باڵامبۆ کردووە.

ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دێکۆنی دەشتی شارەزوور، گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە حەمەعەلی لە سەنگەری بەرگریدا  شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر