حەمید حەمەدەمین قادر

حەمید حەمەدەمین قادر لەساڵی ١٩٣١ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە. پەیوەندیی سیاسی و تەنزیمی لە ساڵی ١٩٨٠ دروست دەبێت ، لە ساڵی ١٩٨٧ خۆ و تەواوى ئەندامانی خێزانەکەی لە ئەمنی هەولێر دەستگیردەکرێن، دواتر لە سێدارە دەدرێن.


ژیاننامە

 حەمید حەمەدەمین قادر حەسەن لەساڵی ١٩٣١ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە. پیشەی باخەوان بووە لە غاباتی شەقڵاوە . ژیانى هاوسەرى لەگەڵ قەدریە سەعید قادر پێکهێناوە و چوار کوڕیان هەبووە بە ناوەکانی شوان، شێروان، مەریوان، کامەران و چوار کچیشیان هەبوو بە ناوەکانی پەخشان، رێزان، بەهار، ڤیان. لە کاتی دەستگیرکردنیان کۆی ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن و دوای یەک ساڵ لە سێدارەدانی خێزانەکەی ئازاد دەکرێن، بەڵام کوڕێکی بە ناوی شێروان حمید لەگەڵ خۆی هەر زوو لە سێدارە دەدرێن.


خەباتنامە

ساڵی (١٩٧٩_١٩٨٠) لە ڕێى عوسمان خۆشناو، محەمەد زەخۆک پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، تا ئەو ڕۆژەى دەستگیر دەکرێ، بە هاوکاری کوڕێکی بە ناوی شێروان حمید کەلوپەل و پێداویستی لەگەڵ زانیاری سیاسی بۆ پێشمەرگە دەباتە دۆڵی بالیسان.

خۆی و خێزانەکەی ڕۆڵی باڵایان دەبێت لە هاوکاریکردنی خۆپیشاندانی ساڵی ١٩٨٧ی شارۆچکەی شەقڵاوە، بۆیە هەر زوو زانیاریان لەسەر دەدرێت و خۆی و هەموو خێزانەکەی داستگیردەکرێن.

یەک مانگ دوای دەستگیرکردنیان لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دەدرێن و هەر ئەمن خۆی لە گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ لە شاری هەولێر بە خاکیان دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر