حەسەن محەمەد سوورە محەمەد، ناسراو به دكتۆر حه‌سه‌ن سوور، ساڵی ١٩٨٥ وه‌ك پزیشك په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵانی (١٩٩٠- ١٩٩١) پێش ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان چه‌ندین ڕاسپارده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران، شه‌قڵاوه، پیرمام، حاجی ئۆمه‌ران و خه‌لیفان له سنووری پارێزگای هه‌ولێری بردووه، ساڵی ١٩٩٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم له ڕیزبه‌ندی نۆیه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٩ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.
ژیاننامه
حەسەن محەمەد سوورە محەمەد، ناسراو به دكتۆر حه‌سه‌ن سوور، ساڵی ١٩٥٥ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكییه له زانكۆی موسڵ لە ساڵی ١٩٨٢، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
حەسەن محەمەد سوورە ساڵی ١٩٨٥ وه‌ك پزیشك په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵانی (١٩٩٠-١٩٩١) پێش ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان چه‌ندین ڕاسپارده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانیی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران، شه‌قڵاوه، پیرمام، حاجی ئۆمه‌ران و خه‌لیفان له سنووری پارێزگای هه‌ولێری بردووه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ڕاپه‌ڕین له‌وانه بۆ ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته و عوسمان به‌گی میرانی شه‌قڵاوه و سه‌عید ئاغای شێتنه و شێخ شوش نه‌هری به مه‌به‌ستی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له دژی ڕژێمی سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ ٢٠٠٦) ناسراو به سه‌دام تكریتی سه‌رۆككۆماری عێراق، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه بووه، ساڵانی (١٩٩٢-١٩٩٧) كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم له ڕیزبه‌ندی نۆیه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی ٢٠٠٣ به جێگری به‌پرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه ده‌ستنیشانكراوه.
ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٣ له ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ٢٠٠٣ به جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ٢٠٠٤ بۆ جاری دووه‌م به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ٢٠٠٩ پاڵێوراوی لیستی كوردستانی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنی ٢٥ی ته‌موزی ٢٠٠٩ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی بووه، ساڵی ٢٠٠٩ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی سێیه‌م)، ساڵی ٢٠٠٩ له خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌ران به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٩دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه بووه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی سێیه‌م)، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٩دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و شوێنه‌واره‌كان بووه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی سێیه‌م)، ساڵانی (٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣) ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ١٥ی شوباتی ٢٠١٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی سێیه‌م).
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیایی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ٩٤.
- ئاماده‌كردن و كۆكردنه‌وه : تارا ته‌حسین ئه‌سعه‌دی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان خولی سێیه‌م ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١١، ٥٢، ١٣٥، ١٣٧.
- انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
- پاڵێوراوانی لیستی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩، گۆڤاری ده‌نگدان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، ژماره ٨، سلێمانی، ٢٠٠٩ز، ل ١٩.
- انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و ٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
- تارا ته‌حسین ئه‌سعه‌دی، په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٨.
- حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره، وانه و په‌نده‌كانی ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌مڕۆ زۆر به نرخن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٩٣٠، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٦ ئاداری ٢٠٠٣ز، ل ٣.
- حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره، ئه‌نجامده‌رانی تاوانی ٢٤/٤/١٩٧٤ به سزای گه‌ل گه‌یشتن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٩٧٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٢٤ نیسان ٢٠٠٣ز، ل ٣.
- ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین له هه‌گبه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كدا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٥٩، هه‌ینی، ٨ ئاداری ١٩٩٦ز، ل ٥.
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
- فازیل ڕه‌ئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٩٠.
- كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.
- لقی دوو، لقی دوو له نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
- له دیدارێكی به‌رپرسی لقی (١١) و كۆمیته‌ی ڕانیه‌ی حزبی شیوعی كوردستاندا جه‌خت له‌سه‌ر فیدڕاڵی جوگرافی نه‌ته‌وه‌یی كرایه‌وه، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٣٥١، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٤ز، ل ٥.
- ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان :http://www.perleman.org
- محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٣٢٦، ٣٩٧.
- هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی ٢٠٠٩ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رگی په‌نجا و چوار، (هه‌ولێر ـ له بڵاوكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١٤، ٢٣٥ ـ ٢٣٦.
- هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆڵه‌كانی ساڵی ٢٠١٢، به‌رگی حه‌فتاو و شه‌ش، (هه‌ولێر ـ له بڵاوكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٩.