حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.


ژیاننامە

حەسەن عەبدولڕەحمان، ساڵى ١٩٤٥ لە گوندى زێوەى سەر بەقەزاى ڕواندز لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە شارى نەلیوان ئاکنجى بووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ شارى ئەسفەهان، ساڵى ١٩٧٩ دواى شۆڕشی گەلانی ئێران گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە شارۆچکەى زێوە نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و لە شاردەدێی پیرمام نیشتەجێ بووە، لە ٦ی ئایارى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە، لە ٧ی ئایارى ١٩٩٧ لە گۆڕستانى گوندى بەرزێوەى سەر بەقەزاى ڕواندز بەخاک سپێردراوە. زمانى کوردی و فارسی زانیوە. 


خەباتنامە

ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە سەرپەل لە بەتالیۆنى١ى زۆزکى سەربەهێزى باڵەک، پاشان پلەى جێگرى بەتالیۆنى ١ی زۆزکى وەرگرتووە، لە نێوان ساڵانى (١٩٦٥-١٩٦٦) بەشدارى شەڕەکانى چیای زۆزک، گردوگۆ، گوندى گوان و گەروى عومەرئاغاى کردووە. ساڵى (١٩٧٤-١٩٧٥) بەشدارى شەڕەکانى چیاى زۆزک، چیاى کۆڕەک، سەرتیز، گەرووى بێشە، گوندى هەسنان، شەڕى چیای حەسەن بەگ کردووە.

ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٠ بەشدارى شەڕى حاجى ئۆمەرانى کردووە، هەروەها بەشدارى گرتنى بارەگاى فەوجى سوپاى عێراقى لەبەردى تەشی ڕێسێ کردووە، ساڵى ١٩٨١ وەکو فەرماندەى هێزى سەرکردایەتى گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان بۆ ئەنجامدانى چالاکى لە دەڤەرەکانى شارەزوور و هەورامان و شارباژێڕ، بەشدارى کردووە لەوانە شەڕى بانەنۆک و هەرمێ و ناڵپارێز و پرخى پاشکەند و ناوکێل و لێدانى منەزەمەى سەیدسادق. ساڵى ١٩٧٩ ئەندامى کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، 

ساڵى ١٩٨١ دواى تەواو بوونى ئەرکەکەى لە دەڤەرەکە، گوازراوەتەوە بۆ سنوورى لقى ٢ و کراوەتە بەرپرسى هێزى زۆزک لەدەڤەرى باڵەکایەتى، ساڵى ١٩٨٢ پلەى کارگێڕى ناوچەى پیرمام و لۆلانى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە، بەشدارى چەندین شەڕ و چالاکى لە دۆڵى بالیسان و هیران و نازەنین کردووە، ساڵى ١٩٨٧ ڕۆڵێکى کاراى هەبووە لە ڕاپەڕینى خەڵکى ڕواندز دژى دامودەزگاکانى ڕژێمى بەعس لە شارەکە. لەشەوى ١٧ لەسەر ١٨ی شوباتى ١٩٨٨ لە کاتى هێرشکردنە سەر ڕەبایەى سوپاى عێراق لە ئەشکەوتى شەهیدان لە چیاى هندرێن دەکەوێتە سەر مینى سوپا و قاچێکى لەدەست دەدات.

ساڵى ١٩٩١ هاوڕێ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ باشوورى کوردستان بۆ بەشداریکردن لەڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان دژى حکومەتى بەعس، بەشدارى ڕاپەڕینى شارى ڕانیە و شارى ئاکرێ دەکات.

ساڵى ١٩٩٣ لە لقى ١٠ی پارتى دیموکراتى کوردستان پلەى ئەندامى لق بەشى عەسکەرى وەردەگرێت، دواى دامەزراندنى سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگە پلەى جێگرى فەرماندەى سوپاى وەرگرتووە، پاشان بوو بە ئەندامى فەرماندەى سنوور، ساڵى ١٩٩٧ پلەى ئەندامى مەکتەبى کۆمەڵایەتى گشتى پارتى دیموکراتى کوردستانى وەرگرتووە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر