حەسەن حەمەشەریف کەریم عەبدوڵا

حەسەن حەمەشەریف پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ گوندی شیرەمەڕى ناحیەى خورماڵى سەربەپارێزگاى هەڵەبجە شەهید بووە.


شەهید حەسەن حەمەشەریف، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی عامورەی سەربە ناحیەی خورماڵ لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

ساڵی ١٩٧٨ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عومەر غەمگین فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی دەشتی شارەزوور سەربە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان

ساڵی ١٩٧٩  حەسەن حەمەشەریف و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەسەن عامورەیی دوای گەڕانەوەیان لە چالاکییەکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور، لە گوندی شیرەمەڕی نزیک خورماڵ کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و لە ئەنجامدا حەسەن حەمەشەریف شەهید بووە و حەسەن عامورەیی بە برینداری خۆی لە بۆسەکە دەرباز کردووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر