حیکمەت عەلى عەبدولکەریم

حیکمەت عەلى عەبدولکەریم، ساڵى ١٩٣٦ لە شارى هەڵەبجە لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووەتەوە، ساڵى ١٩٩٣ کراوەتە بەرپرسی بەشى شەهیدانى پارێزگاى سلێمانى، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.


حیکمەت عەلى عەبدولکەریم، ناسراو بە حیکمەتى مەلاعەلى، ساڵى ١٩٣٦ لە شارى هەڵەبجە لە دایک بووە، تا پۆلى پێنجەمى بنەڕەتى خوێندووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول چووەتە ئێران بەڵام لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە شارى هەڵەبجە. ساڵى ١٩٨٠ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. لە ٢٤ى کانوونى دووەمى ٢٠٠٤ کۆچى دوایی کردووە.

ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦٠ خۆی و چەند هەڤاڵێکى لەلایەن حکومەتى عێراق دەسگیرکراون و ماوەى پێنج مانگ زیندانى کراون، دواى ئازادبوونى دووبارە بە تۆمەتى کوشتنى جێگرى بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى عێراق، لەلایەن حکومەت فەرمانى گرتنى دراوە، خۆى بەدەستەوە نەداوە و ڕووى کردووەتە چیاى شنروێ خەریکى ڕێکخستنى پارتایەتى بووە.

ساڵى ١٩٦١ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى تر مەفرەزەیەکیان پێک هێناوە و شارۆچکەى تەوێڵە و سۆسەکان و بیارەیان ئازاد کردووە. ساڵى ١٩٦٢ پلەى کادرى لە ڕێکخراوى خورماڵ وەرگرتووە. دواتر بۆتە ئەندامى لێژنە ناوچەى هەڵەبجە و بەرپرسى لێژنە ڕێکخراوى عەبابەیلى تا ساڵى ١٩٧٥ بەردەوام بووە. بەشدارى شەڕەکانى بیرکێ و سوارە، قەمەرە ڕێ، زمناکۆ، هانە زەرد، ملەى سەرتەک، بانى بەمۆ، بانى خۆشک، کانى حەمەکەریم، باخ هەنارە، حاجى لەرە، مەحمود قەجەر، گۆڕشەل، زەڵم، بیارە، دۆڵە سوور، تاڵپارێز، قایە و شەڕەکانى بەدرە و جەسانى کردووە.

ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووەتەوە، ساڵى ١٩٧٩ بەهۆى ئاشکرابوونى لەلایەن حکومەتى عێراق دەسگیرکراوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى هیچ بەڵگەیەکیان لەسەرى نەبووە هەر زوو ئازاد کراوە، ساڵى ١٩٨٠ دووبارە ماوەى مانگێک لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانى عێراق دەسگیرکراوە و دووبارە ئازاد کراوە.

ساڵى ١٩٨٠ دواى ئازادبوونى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و ڕووى لە ناوچە ئازادکراوەکان کردووە و لەلای نادر عەلى هەورامى بووەتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ کراوەتە بەرپرسی سەربازى لێژنە ناوچەى هەڵەبجە تا ساڵى ١٩٨٩ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە. بەشدارى چەندین شەڕى لە ناوچەى هەورامان و شارەزوور کردووە لەوانە شەڕەکانى زەڵم،  ئەحمەد ئاوا، هانەى قول، ملەقۆنەرە و خۆرنەوازان. ساڵى ١٩٨٩ لەگەڵ لقى ٤ى پارتی دیموکراتى کوردستان بەشدارى ئازادکردنى شارى هەڵەبجەى کردووە.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستانى کردووە و ئەندامى میحوەرى هەڵەبجە-شارەزوور بووە. ساڵى ١٩٩٣ کراوەتە بەرپرسی بەشى شەهیدانى پارێزگاى سلێمانى، ساڵى (١٩٩٤-١٩٩٥) بەرپرسی مەکتەبى کۆمەڵایەتى سەرکردایەتى بەرەى کەرکووک-سلێمانى بووە. ساڵى ١٩٩٥ دواى دامەزراندنى لقى ١٢ى هەڵەبجەى پارتى دیموکراتى کوردستان، کراوەتە بەرپرسی بەشى شەهیدانى لق. ساڵى ٢٠٠٠ ئەندامى لێژنە دامەزرێنەرى دەزگاى باڵاى ئەیلوول بووە. 

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستوونى، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى ستونی ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٠ دواى بەیاننامەى ١١ى ئادار، لە فەوجى ٤ى هێزى باڵەک، کراوەتە پاسەوانى سنوور. ساڵى ١٩٩٧ ساڵی کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سەعید ئیسماعیل ئەحمەد

سەعید ئیسماعیل ئەحمەد سپینداری، ساڵی ١٩٢١ لە گوندی سپیندار لەدەڤەری بەرواری ژێری سەربە قەزای ئامێدی لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٨ پەیوندی بە ڕیکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩٧ بۆتە ئەندامی دەزگای ئەیلوول، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

ڕەمەزان عیسا شەریف

ڕەمەزان عیسا شەریف ناسراو بە (ڕەمەزان عیسا)، ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی سێلکێ ناحیەى شێروان مەزن قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٩ نایب زابت بووە لە سوپاى عێراق، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ دواى ئەوەى ئاشکرا بووە، ڕیزەکانى سوپاى جیهێشتووە و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسول فەقێ خۆشناو

ڕەسول فەقێ خۆشناو ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی( گەڕووتە) لە قەزاى شەقڵاوە پارێزگاى هەولێر لە لەدایک بووە. ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی هێزی کۆڕەک لە پیرمام، دوای دامەزراندنی دەزگای ئەیلول، کراوەتە جێگری بەرپرسی دەزگاکە. لە ١٦ی ئابی ١٩٩٣ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خالید کۆچەر

خالید ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (خالید کۆچەر)، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گرفیل سەربە قەزای سێمێل لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٢پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر