حسێن محەمەد فەرەج ئەحمەد

حسێن محەمەد فەرەج پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول و کادیری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


شەهید حسێن محەمەد فەرەج، لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی موانەی کۆنی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە, حسێن محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نازدار عەبدوڵا بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بەناوی ژیان. 

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە لقی پێنج بە سەرپەرشتی ئەحمەد چەقژی سەربە بەتالیۆنی دەی پێنجوێن بە فەرماندەیی عەزیز ئەتروشی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ٨ی شوباتی ١٩٧١ بۆتە کادری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی قەزای سەیدسادقی کردووە. 

شەهید حسێن محەمەد بەشداری شەڕی جەلالیە کۆڵوانە سورەکان لە چیای شنروێ ساڵی ١٩٦٩، شەڕی کانی سارد ساڵی ١٩٧٤، شەڕی دەروازەی عەربەت ساڵی ١٩٧٤، شەڕی دەربەندیخان ساڵی ١٩٧٤ کردووە. 

لە ٢٠ی نیسانی ١٩٧٤ لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆسەر سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە چیای زمناکۆی نزیک دەربەندیخان، حسێن محەمەد و سێ هاوسەنگەری بە ناوەکانی محەمەد مام عەول ناسراو بە حەمەسور، جەمال محەمەد ناسراو بە جەمال حەمەدێزی، ڕەحیم هەورامی شەهید بوونە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر