جەمال هەمزە وسو حسێن

جەمال هەمزە وسو حسێن، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی ئێنزە و لێوژەی دەڤەری قەڵادزی شەهید بووە، به‌ فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمه‌كه‌ی گواسترایەوە بۆ شاره‌دێی گۆڕەتو له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر.


ژیاننامە

شه‌هید جەمال هەمزە وسو حسێن، لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی زیارەتی سەربە ناحیەی هیران لە دایکبووە. گوندنشین بووە و تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی ناوی سامیه‌ ڕه‌شاد بوو، خاوه‌ن سێ كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی ئه‌دیبه‌، كه‌ژاڵ و فه‌ریده‌.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦١ و لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول، له‌گه‌ڵ مه‌حمود کاوانی جەمال و کەمالی برای بونەتە پێشمەرگە، بۆ ئه‌رك ده‌چنه‌ چیای سەفین. ساڵی ١٩٦٢ و دوای شەهید بوونی محمود کاوانی دەچنە لای هاشم باپیر و درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن. پاشان دەگوازرێنەو بۆ ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسی خۆیان دەدەن و لە هەمان کاتدا پەیوەندیان لەگەڵ هاشم باپیر دەمێنێت وەک پێشمەرگە لەگەڵی بەشداری شه‌ڕ و داستانه‌كان ده‌كه‌ن.

ساڵی ١٩٦٦ جەمال و کەمال و باوکیان دەگوازرێنەوە بۆ بەتالیۆنی حەوتی ئاکۆ به‌فه‌رمانده‌یی عەباس ئاغا سەربە لەشکری دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمزە وسوی باوكیان  پلەی سەرلق وەردەگرێت و جەمال و کەمالی برای پلەی سەرپەل وەردەگرن، ساڵی ١٩٦٩ هەمزە وسوی باوکیان شەهید ده‌بێت و ئه‌وان تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٧٥ درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان ده‌ده‌ن.

ساڵی ١٩٧٥و دوای نسکۆی شۆڕش، ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن و لە شاری نەغەدە نیشته‌جێ دەبن، هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی دەکەنەوە بە مەلا غەریب و وەک پێشمەرگەی لێژنه‌ ناوچە درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن. ساڵی ١٩٧٩ بەژداری کۆنگرەی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە شاری زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای کۆنگرە هەر وەک پێشمەرگەی لقی دوو دەمێننەوە و لە بەتالیۆنی هاشم باپیر سەربە لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن، بارەگایان لە کوپەڕە و کۆنەلاجان بووە. 

ساڵی ١٩٨٣ ‌هێزەکانی سه‌ربه‌ لێژنه‌ لقی دوو لەگەڵ بەشێک لە هێزی لێژنه‌ لقی یەک دابەش دەبنه‌ سه‌ر چیای قەندیل و گوندەکانی چواردەوری شارۆچکەی ڕانیە و قەڵادزێ، بۆیە ‌بەشێک لە هێزەکەی مەلا غەریب و هاشم باپیر و حەسۆ میرخان ژاژۆکی و چەند پێشمەرگەیەکی لێژنه‌ی لقی یەک دەچنە بەرزایەکانی گوندی ئێنزە و لێوژە لە پشت شاڕۆچکەی قەڵادزێ. لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٣ هێزێکی زۆری یەکێتی بە چاوساغی خەلکی دەڤەرەکە هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئەم سەنگەرەی پێشمەرگە دوای شەڕێکی قورس و دەستەویەخە، جەمال و کەمالی برای لە یەک سەنگەردا شەهید ده‌بن، هەر لەگەڵ ئەواندا لەو هێرشە کۆمەڵێک پێشمەرگە و فەرماندە شەهید بوون کە بریتی بوون لە شەهید ئەمیر عاز ناسراوە بە شەهید کاکۆ، شەهید سەردار ئەمیر عاز ناسراوە بە سەرداری شەهید کاکۆ، شەهید قادر، شەهید مامەند وەیسی هەروەها هێزەکەی لێژنه‌ لقی یەک بە زیندوویی ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست هێزه‌كانی یه‌كێتی، ژمارەیان هەشت پێشمەرگە بووە، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی وه‌ك دیلی جه‌نگ گوله‌ باران ده‌كرێن و شه‌هید ده‌كرێن، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا هاشم باپیر وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێز زۆر بە سەختی بریندار ده‌بێت و ئێستاش به‌هۆی شوێنه‌واری ئه‌و برینه‌یه‌وه‌ بۆته‌ په‌ككه‌وته‌. شه‌هید جه‌ماڵ باوكیشی شه‌هیدی سه‌رده‌می شۆڕشی ئەیلووله‌.

به‌ فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی ئه‌و شه‌هیدانه‌ گواسترایەوە بۆ شاره‌ده‌ێی گۆڕه‌تووی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر و له‌وێ به‌خاك سپێردران.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر