ژیاننامه
عه‌بدولجه‌لیل عه‌بدولڕە‌زا عه‌لی، ناسراو به جەلیل فەیلی، باهۆز و سه‌میر، ساڵی ١٩٤٢ له‌شاری به‌غدا له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری شاری به‌غدا بووه، باوكی به كاری بازرگانی له شاری به‌غدا خه‌ریك بووه و به كه‌سایه‌تییه‌كی چاكه‌خواز ناسراو بووه، ده‌رچووی په‌یمانگای ژمێریارییه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردۆته وڵاتی ئێران له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه، ساڵی ١٩٧٦ به فه‌رمانبه‌ر له په‌روه‌رده‌ی شاری قه‌زوین له وڵاتی ئێران دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٨٤ به‌كالۆریۆسی به‌شی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به‌یروت له وڵاتی لوبنانی وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
جەلیل فەیلی ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی عێراق سه‌ر به حزبی شیوعی عێراقییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٨ له ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان له شاری به‌غدا كاری كردووه، ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای سه‌ر به لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٩ به‌رپرسی نووسینگه‌ی خه‌بات بووه له شاری به‌غدا، ساڵانی (١٩٥٦، ١٩٦٠، ١٩٦٢، ١٩٦٣، ١٩٦٨) له‌سه‌ر چالاكی پارتایه‌تی به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٣ له به‌ندیخانه‌ی حیله به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، له ٢٤ی شوباتی ١٩٦٤ له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا ئازاد كراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و بێژە‌ری زمانی عه‌ره‌بی نافه‌رمی (جڵفه)ی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووكی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٦٨ له شاری كه‌ركووك به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ساڵی ١٩٦٨ له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئیسماعیل عه‌زیز مسته‌فا (١٩٣٨-٢٠١٧) ناسراو به شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز كارگێڕی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٨ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دوو.
له كۆتایی ساڵی ١٩٦٨دا كارگێڕی ستافی نۆیه‌می لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٦٨ ئه‌ندامی دادگای باڵای شۆڕشی ئەیلوول سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٧١ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حزبی به‌عس له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ته‌قه‌ی لێكراوه، ساڵی ١٩٧١ به به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی چوارتا سه‌ر به لێژنه لقی چوار ده‌ستنیشانكراوه، ساڵانی (١٩٧٢ـ١٩٧٤) كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٩ له دامه‌زرێنه‌رانی حزبی چه‌وساوانی زاگرۆس (حزب مستظعفین زاگروس) بووه، ساڵی ١٩٨٢ دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی موسڵمانانی كوردی فه‌یلی (حركة المسلمین الكورد الفیلیین) بووه، ، له ٥ی ته‌موزی ١٩٩١ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی له‌نده‌نی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی ١٩٩٣ به مه‌به‌ستی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره‌دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی موسڵمانانی كوردی فه‌یلی داوه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ساڵی ١٩٩٤ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ده‌ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، له مانگی كانونی دووه‌می ١٩٩٦ تا مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ بۆ جاری دووه‌م به سێیه‌مین به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی ڕانیه ده‌ستنیشان كراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٩٦دا له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له ١٩ی ئاداری ١٩٩٧ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسای خواردووه و بووه‌ته وه‌زیری هه‌رێم (كابینه‌ی سێیه‌م)، له ٢٦ی ته‌موزی ١٩٩٧ له یه‌كه‌مین كۆنگره‌دا كه له شاری هه‌ولێر و له ژێر چاودێری سه‌رۆك مەسعود بارزانیدا به‌سترا بووه‌ته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان له هه‌ولێر، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاڵاوتووه و ده‌رنه‌چووه، له ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسای خواردووه و بووه‌ته وه‌زیری هه‌رێم (كابینه‌ی چواره‌م)، له ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٠دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوای له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان كردووه بۆ به‌خشینی له وه‌زیری هه‌رێم، ساڵی ٢٠٠٥ پاڵێوراوی لیستی ١٣٠ هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ڕە‌وته‌نی عێراق بووه، ساڵی ٢٠٠٥ به ئه‌ندامی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠٠٥ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری عه‌ره‌بیزمانی الفیدرالیة ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی پێنجی به‌غدا بووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
الاسلام والقومیة ـ ٢٠١٠.
-
موجز تاریخ شعبنا الكوردي وشریحتنا.
-
الحوار مع صدام الی این؟
-
اللور (الكورد) الفیلیون في الماضي والحاضر ـ ١٩٩٩.
سه‌رچاوه‌كان:
-
لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز، ل ١.
-
ذكریات أیام مجیدة یرویها طباع قدیم للصحف الكوردیة، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة وزارة الثقافة، العدد ١١، أربیل، ٢٧ تشرین الأول ١٩٩٨، ص ٣٢.
-
أختتام المؤتمر الأول للكورد الفیلیین في أربیل، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨٣٥، أربیل، الجمعة، ١ آب ١٩٩٧م، ص ٢.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
به‌رهه‌م عه‌لی و ڕێبوار محه‌مه‌د ...، كابینه‌ی چواره‌م و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر بۆ پاشه‌ڕۆژی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٩٩٥، هه‌ولێر، سێشه‌مه، ٢١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ل ٥، ٧.
-
عبدالجلیل فیلي، اللور (الكورد) الفیلیون في الماضي والحاضر، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ١٩٩٩م)، ص ص ١، ٦، ١٣١، ١٦٠.
-
لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراق، ڕۆژنامه‌ی به‌ره‌و هه‌لبژاردن، لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، ٢٢ كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ز، ل ٢.
-
محمد سعید الطریحي، الشیعة الأكراد ماضیهم وحاضرهم، (دمشق ـ دار نینوی للدراسات والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٣م)، ص ٦١٢.
-
قاسم لازم العبدالله الجاف، لمحات مختصرة عن تأریخ قضاء بدرة، (بغداد ـ دار الثقافة والنشر الكردیة ـ ٢٠١٤م)، ص ١٥٧.
-
السادة الوزراء في التشكیلة الجدیدة لحكومة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤٣، أربیل، ٣١ كانون الأول ١٩٩٩م، ص ٢٥.
-
الجمعیات الفیلیة هل تتوحد، جریدة حمرین، المركز الثقافي لجمعیة الكورد الفیلیین، العدد صفر، أربیل، ١٤ آذار ١٩٩٤م، ص ٧.
-
قراران للپرلمان حول منح الثقة للتشكیلة الجدیدة لحكومة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤٣، أربیل، ٣١ كانون الأول ١٩٩٩م، ص ص ٢٠، ٢٥.
-
ابراهیم فرهمندنیا، نسل كشی كردها از دیدگاه حقوق بین الملل، (مریوان ـ انتشارات ئه‌وین ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ص ص ٢٤ ـ ٢٧.
-
پێكهاته‌ی كابینه‌ی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گۆڤاری ئاڵا، ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیانی كۆلیژی یاسا و ڕامیاری، ژماره ١ و ٢، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٥.
-
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٨٠.
-
مام سه‌فه‌ر جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٥٨٥، هه‌ولێر، سێشه‌مه، ٢ ئاداری ١٩٩٣ز، ل ٨.
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
ناوی ١١١ پاڵیوراوی لیستی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی ئاشتی، ژماره ١٩، ساڵی یه‌كه‌م، تهران، شه‌ممه، ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٣ ك.ھ، ل ٥.
-
ئاسۆ عه‌بدوڵا دارایی، سیمای شه‌هیدی نه‌مر عه‌بدوڵای دارایی له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زندا، (هه‌ولێر ـ لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ٩٩.
-
اختتام المؤتمر الأول للكورد الفیلیین في أربیل، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٣٥، أربیل، الجمعة، ١ آب ١٩٩٧م، ص ٢.
-
بكر به‌رزنجه‌یی، كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد، به‌رگی دوازده‌هه‌م، (به‌یرووت ـ بنكه‌ی ڕۆشنبیری لوبنانی بۆ چاپ و په‌خش و وه‌رگێران و دابه‌شكردن ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٢٨.
-
به‌رهه‌م عه‌لی و ڕێبوار محه‌مه‌د ...، كابینه‌ی چواره‌م و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر بۆ پاشه‌ڕۆژی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٩٩٥، هه‌ولێر، سێشه‌مه، ٢١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ل ٥، ٧.
-
عراق آبستن حوادث تازه‌ایست؟، روزنامه اطلاعات، شماره ١٣٥٥٩، تهران، یكشنبه، ١٠ مرداد ١٣٥٠ ھ . ش، ص ١٧.
-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٦٩٩.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و لقی ١٠، ژماره ١٥٤، ١٦/٢٠١٧ز، ل ١.
-
په‌یامی ئه‌یلول، جەلیل فەیلی باس له ژیان و خه‌بات و سه‌ربرده سیاسییه‌كانی خۆی ده‌كات، گۆڤاری په‌یامی ئه‌یلول، كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول، ژماره ٣٠، هه‌ولێر، ئاب و ئه‌یلولی ٢٠١٣ز، ل ل ١٠ ـ ١٧.
-
جەلال تاڵەبانی و كۆسره‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له هه‌وڵه‌كانی ته‌قاندنه‌وه و تیرۆردا هه‌یه، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای گوڵان، ژماره ١٠٣، هه‌ولێر، ١١ كانونی دووه‌می ١٩٩٧ز، ل ١٦.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٨٤.
-
حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ٥١٩.
-
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٢١ ـ ٢٢.
-
سه‌ڵاحه‌دین ڕاستگه‌لدی، شه‌ڕه له‌بیركراوه‌كه، وه‌رگێڕانی كاوه ئه‌مین، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ١٢١ ـ ١٢٢.
-
شێركۆ بێكه‌س، نووسین به ئاوی خۆڵه‌مێش، (سلێمانی ـ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٥٨،
-
عبدالجلیل فیلي، اللور (الكورد) الفیلیون في الماضي والحاضر، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ١٩٩٩م)، ص ص ١٣١ ـ ١٣٢، ١٦٢.
-
عبدالجلیل فیلي، مشكلة الكرد الفیلیین وتأریخ نشوئها، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني ـ الموحد، العدد ٦٩٤، الأربعاء، ٢٩ أیلول ١٩٩٣م، ص ٣.
-
عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژە‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ١٧٥ ـ ١٧٦.
-
عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١١١، ٢٨٥.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسه‌ده‌ی تێكوشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٩.
-
مجلة الفیدرالیة، العدد صفر، السنة الأولی، بغداد، آیار ٢٠٠٥م، ص ١.
-
محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٨١، ٣٧٢.
-
مسعود الخوند، الموسوعة التاریخیة الجغرافیة، المجلد الثاني عشر، الطبعة الثالثة، (بیروت ـ الشركة العالمیة للموسوعات ـ ٢٠٠٥م)، ١٥١.
-
مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ٩٥.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی چوارده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٨ز)، ل ٧٠.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٩، به‌رگی بیست و دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ٦٨٦، ٦٩٠.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ٢٠٠٠ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی بیست و چوار، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٦١.
-
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی كورده فه‌یلییه‌كان به‌سترا، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای گوڵان، ژماره ١٣١، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ٢٦ ته‌موزی ١٩٩٧ز، ل ٨.