بەکر ئیسماعیل محەمەد

بەکر ئیسماعیل محەمەد عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به‌ (به‌كر حاجی ئیسماعیل)، یاساناس و سیاسیه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥٠ له‌ كۆنفڕانسی كۆیه ‌بووه‌ته‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد، له‌ ساڵی ١٩٥١


ژیاننامه‌

بەکر ئیسماعیل محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌دایكبووی هه‌ولێره‌، ساڵی ١٩٣٧ قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٤٠ له‌ سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانی حزبی هیوای كورددا له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ چالاكی ڕامیاری نواندووه، ساڵی ١٩٤٥ چاپخانه‌ی حزبی شۆڕش و حزبی ڕزگاری كورد له‌و خانووه‌دا حه‌شار دراوه‌‌ كه‌ ئه‌و له‌ شاری به‌غدا تیایدا ده‌ژیا‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ ماڵی نهێنی پارتی دیموكراتی كورد كه‌ چاپخانه‌ و نووسراوه‌ نهێنییه‌‌كانی تیادا پارێزراو بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی شاری به‌غدا ده‌ژیا، ساڵی ١٩٤٧ به‌كالۆریۆسی مافی له‌ كۆلێژی مافی به‌غدا وه‌رگرتووه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٨ به‌شداری خۆپیشاندانی خوێندكارانی شاری به‌غدای دژ به‌ په‌یماننامه‌ی پۆرتسموسی نێوانی بریتانیا و عێراق كردووه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

بەکر ئیسماعیل محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٠ له‌ كۆنفڕانسی كۆیه‌ كه‌ بۆ ڕێكستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی حزبی ئه‌نجامدراوه‌، بووه‌ته‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٥١ له‌ کۆنگرەی دووه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٤ سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كاری حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی سلێمانیدا پارێزه‌ران عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣-١٩٩٢) ناسراو بە عومه‌ر ده‌بابه‌ و پارێزه‌ر جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د (١٩٢١-١٩٩٦) ناسراو به‌ جه‌لیل هۆشیار ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانەوه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ‌بۆ شاری هه‌ولێر دوور ده‌خرێنه‌وه.

ساڵی ١٩٧٠ له‌ دادگای بیدائه‌ی سلێمانییەوه‌ گواسترا‌وه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای بیدائه‌ی حیله‌، ساڵی ١٩٧٥ ئه‌ندامی دادگای ته‌میز له‌ به‌غدا بووه‌، تا ساڵی ١٩٧٧ سه‌رۆكی لێژنه‌ی وردبینی گشتی له‌ پارێزگای بابل بووه‌، ساڵی ١٩٧٧ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان گواستراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٨ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان بووه‌، له‌ ٢٣ی ئه‌یلوولی ١٩٧٨ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌ دادوه‌ر له‌ دادگای ته‌میزی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٠ كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان، له ‌دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانەوه‌ به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن له‌ ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٠٤) ڕاوێژكاری فه‌رمانگه‌ی یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، دوا پله‌ی ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، له‌ ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨دا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له‌ شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردراوه‌.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر