بەهرام حەکیم ئەسمەر دری

بەهرام حەکیم ئەسمەر دری هەرکی بنەجی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی دری هەرکی بنەجی ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، ساڵى ١٩٩٣ لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


شەهید بەهرام حەکیم ئەسمەر دری لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی دری هەرکی بنەجی ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە و ساڵى ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانى ژێردەستى شۆڕش و ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩٣ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى چیاى زۆزک و سەرتیز و گەروى عومەرئاغاى کردووە و ساڵى ١٩٧٧ دووبارە پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و بوەتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩١ وەک پێشمەرگە بەشدارى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٣ لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕە داسەپێنراوەکانى سەر باشوورى کوردستانى کردووە. ساڵى ١٩٩٧ لە دەڤەرى مزوورى باڵا لە گوندى مێرۆز لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و لە گۆڕستانى گوندى سارداوى ناحیەى مەزنێ بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر