بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە و خاوەنى ٣ کچ و کوڕێک بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەگەڵ میتۆ ئەحمەد ستوونى بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە و هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندى سارداو نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٩١ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩٧ لەلایەن چەکدارانى پەکەکە لە ناوچەى دەرپەلى لە قۆپی شەهیدانی دەڤەرى بارزان شەهید کراوە و لە گۆڕستانى سارداو بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر