بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خوێندنى سەرەتایی لە لە گۆڕەتوو خوێندووە و خوێندنى ناوەندى لە شەقڵاوە خوێندووە.
ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە لە شەقڵاوە. ساڵى ١٩٨٠ ئاوارەى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى چەند شەڕ و چالاکییەکى پارتیزانى کردووە لە ناوەخۆى کوردستان، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانى خواکوڕکى کردووە و لەو شەڕە شەهید بووە و تەرمەکەى لە گۆڕستانى مەلاباسک لە ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


