بارزان خورشید یەحیا

بارزان خورشید یەحیا، لەسەرەتای ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای گۆشینە لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


بارزان خورشید یەحیا لە ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی بادلیان سەربە شارۆچکەی دیانا پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو، لەساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە هێزی ٦٣ی سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە، بەشداری زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لەسەروەری یاسا دەکات، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای گۆشینە لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


 سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر