شەوکەت ئیسماعیل حەسەن، لەدایکبووی 22ی نیسانی 1937 لە شاری سلێمانی، لە ساڵی 1960 خوێندنی لە کۆلێژی پۆلیسی بەغدا تەواوکردووە، لە ساڵی 1975 پەنای بۆ ئێران بردووە و دواتر لە ساڵی 1980 ڕۆڵی بەرێوەبەری لە کارگە ناوخۆییەکانی شاری سلێمانی وەرگرتووە، لە ساڵی 1994 ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و ئێستا لەوێ نیشتەجێیە. جگە لە زمانی زگماکی، زمانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی شارەزایە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ وەک نەقیبی دووەم پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە، لە بارەگای بارزانی خزمەت دەکات. بە درێژایی سەفەری پێشمەرگایەتی، پلەی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە، لەوانە دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی هەواڵگری و سیفەر لە ساڵی ١٩٦٣، لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٤ فەرماندەیی فەوجی ٥ی سەنگاو بووە، لە ساڵی ١٩٧٤یشدا سەرکردایەتی فەوجی ١ی پاسەوانی سنووری لە بەمۆ و سەرتەک کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بە پلەی نەقیب خانەنشین بووە.
چەندین بەرهەمی ئەدەبی نووسیوە، لەوانە:
-
ڕۆژانی مێژووی شۆڕشی ئەیلول، ١٩٦١-١٩٧٤.
-
میتریکی ئێزیدی ماوەتەوە
-
فەرهەنگی کوردی و ئینگلیزی
-
پەندی کوردی و ئینگلیزی
-
ئیدیۆمی کوردی و ئینگلیزی
-
فەرهەنگی ئینگلیزی و کوردی
سەرچاوە: .
kdp ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیا




