سەباح محەمەد عارف ناسراو بە سەباح شێخ محەمەد میر سور، لە ساڵی 1967 لە گوندی میر سوری، دەکەوێتە ناحیەی خورماڵ لەدایک بووە. ژیانێکی سادەی وەک گوندنشین و جووتیارێک بەڕێوەبردووە، تا قوتابخانەی سەرەتایی خوێندنی وەرگرتووە. دوای شۆڕشی ئەیلول ئاوارە دەبێت بۆ ئێران و دواجار لە مەریوان نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 1980 بە فەرماندەیی غازی شێخ مەحمود میر سوری برای پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە فەوجی شەهید ئەبوبەکر بانی لە چوارچێوەی بارەگای هێزی سورێنی کۆمیتەی ناوچەی دەربەندیخان، سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەت دەکات. چالاکانە بەشداری شەڕی کانسکان کردووە و لە دەشتی شارەزوور خەریکی چالاکیی یاخیگەرانە بووە. لە 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1981 لەگەڵ هەڤاڵانی غازی شێخ محەمەد و جەمال بانی، بە شێوەیەکی کارەساتبار دەبنە قوربانی بۆسەیەک کە لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ڕێکخرابوو لە گوندی قایەری مارف، کە دەکەوێتە دەشتی شارەزوور.
سەرچاوە:
ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای Kdp




