شەهید محەمەد عەلی محەمەد لە ساڵی 1967 لە گوندی شاواز سەر بە قەزای مەیان سەر بە قەزای خانەقین لەدایک بووە. گوندنشین بووە و خەریکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە، خێزاندار بووە و هاوسەرەکەی ناوی سەبیحە محەمەد بووە و خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچە بە ناوەکانی سالار و سەردار و شام و نیگار و تریفە.
ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی ڕێکخراوە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەگەڵ مەلا بەرزان کادیری لێژنەی ناحیەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی کاری کردووە و بەشداری زنجیرەیەک چالاکی نهێنی لە ناوچەی گەرمیان کردوە.
ساڵی 1991 بووەتە پێشمەرگەی لیژنەی قەزای دەربەندیخان. بەشداری لە ڕزگارکردنی دەربەندیخان و کەلار و باوەنور و خانەقین کردووە.
لە ساڵی 1991 لە نێوان خانەقین و جەلاولە، محمد عەلی محمد و هەڤاڵەکانی کەوتنە تەڵە و هێرشی سوپای ڕژێمی بەعسیان کرد و محمد عەلی محمد بریندار بوو و هەردوو قاچی لەدەستدا، دواتر لەلایەن سەربازەکانەوە ڕفێندرا، و تا ئێستاش بێسەروشوێنە، لەو کاتەدا بەشێک لە هاوەڵەکانی بە ناوی عەبدوڵڵا سۆفی، حەمە-ئەمین شەهید کران مەحمود، مام ئامین، کاکە ڕۆستەم، ناسیح گیلجەلی، حەمەئەمین شەریف، عەزیم دەروێش، حەمەی عیسمەت.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای Kdp




