
جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا
دکتۆر جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ناسراو بە دکتۆر جەرجیس، لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەم) هەڵبژێردراوە، لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٨٥ بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٩ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، لە کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری پەروەردەی بەڕێوەبردووە.








