ژیاننامە

محەمەد زیاد حەمە مەحمود، ناسراو بە کاکە زیادی کۆیە، لە بنەماڵەی غەفووری، ساڵی ١٩١٤ لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر دەستی مامۆستا زەکی ئەحمەد هەڵەبجەیی خوێندووە، کچەکانی ناردووە بۆ قوتابخانە کە لەو سەردەمەدا شتێکی باو نەبووە، ساڵی ١٩٧٦ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بردووەتە بەر ئێران، ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەلایەن دەسەڵاتدارانی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستەوە دوورخراوەتەوە بۆ شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٨٣ هاوکاری خێزانە بارزانییەکانی کردووە کە پیاوەکانیان لە شاری به‌غدا بێسەروشوێن کرابوون، ساڵی ١٩٩٠ گەڕاوەتەوە قەزای کۆیە، ساڵی ١٩٩١ لە کاتی کۆچی بەکۆمەڵی کورد بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆیشتووە، لە ١٢ی نیسانی ١٩٩١ لە قەزای نەغەدە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کۆچی دوایی کردووە، و لە ٢٥ی ئابی ١٩٩١ تەرمەکەی لە گۆڕستانی کاکۆن لە قەزای کۆیە بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی بووە. 

لاپەڕە تێکۆشەرەکان

ساڵی ١٩٣١ پشتیوانی شۆڕشی یەکەمی بارزانی کردووە، دەرچووی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی لاوان لە کۆیە کە بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیران ناسرابوو. ساڵی ١٩٣٩ پەیوەندی بە حزبی هیوای کوردییەوە کردووە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ١٩٤١ ئەندامی شاندی کوردی بووە بۆ شاری هەولێر و کەرکووک کاتێک سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەشید عەلی گەیلانی دژایەتی دەسەڵاتدارانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای دەکرد و لە شاری به‌غدا سەردانی ڕەشید عەلی گەیلانی کردووە و وتارێکی بە زمانی کوردی پێشکەش کردووە، ساڵی ١٩٤٣ لەلایەن دەنگدەرانی قەزای کۆیەوە بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراوە، لە ساڵی (١٩٤٣-١٩٤٥) پشتیوانی شۆڕشی دووەمی بارزانی کردووە.

 ئەندام و لایەنگری کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٤٣ بە ماددی یارمەتی یانەی سەرکەوتنی کوردی لە شاری به‌غدا داوە، ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە حزبی ڕزگارییەوە کردووە، ساڵی ١٩٤٥ یارمەتی دارایی پێشکەش بە حزبی شیوعی لە کوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش) کردووە بۆ دەرکردنی بڵاوکراوەکانی، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی شۆڕشی دووەمی بارزانی دوورخراوەتەوە بۆ قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر و بۆ ماوەی ساڵێک لەلایەن پۆلیسەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە. ساڵی ١٩٤٥ کۆمەکی بۆ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) لە قەزای کۆیە کۆکردووەتەوە و بە شێوەی تاکەکەسییش یارمەتی داون، ساڵی ١٩٤٥ یارمەتی دارایی پێشکەش بە کۆماری دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٤٦ خانوویەک لە شاری به‌غدا کڕیوە و تەرخانی کردووە بۆ بەشە ناوخۆیی کە قوتابییە کوردەکان بە خۆڕایی سوودیان لێ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٤٦ بووە بە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە کۆنگرەی یەکەم، ساڵی ١٩٤٦ ئەوانەی کە لە کۆماری دیموکراتی کوردستان خزمەتیان کردبوو و گەڕابوونەوە ماڵەکانیان، داڵدەی داون و ناردوونی بۆ شوێنەکانی خۆیان. ساڵی ١٩٤٧ داڵدەی زۆرێک لە کادرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە کە لە ستەمی دەسەڵاتدارانی شانشینی ئێران هەڵاتبوون، بۆ نموونە سدیق حەیدەری، ساڵی ١٩٤٧ بە ئەندامی پارلەمان عێراق هەڵبژێردراوە و چالاکییەکانی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندا پێشکەش کردووە و لە کاتی بوونی لە پارلەمان پشتیوانی و یارمەتی زیندانیان و دوورخراوەکانی بارزانییەکانی داوە، ساڵی ١٩٤٨ بە دروشمی ئازادی بۆ زیندانییە بارزانییەکان بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی شاری به‌غدا دژی واژۆکردنی پەیماننامەی پۆرتسمۆس لە نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و شانشینی عێراق کردووە، ساڵی ١٩٥٠ سەرپەرشتی کۆنفرانسی کۆیەی کردووە و سەرکردایەتییەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژاردووە و بەمەش ئەرکە حزبییەکانی و کاروباری پلەی بەخشراو بە کۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردی جێبەجێ کردووە. تا ساڵی ١٩٥١ بە پشتیوانیکردن و یارمەتیدانی جولەکەکان لە کۆیە ناسرابوو تا ئەو کاتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە زۆر نێردران بۆ ئیسرائیل.

ئەندامی بزووتنەوەی ئاشتی عێراق بووە، لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن دەسەڵاتدارانی شانشینی عێراقەوە دەستگیرکراوە، ساڵی ١٩٥٥ یارمەتی دارایی پێشکەش بە حزبی شیوعی عێراق کردووە بۆ ناردنی نوێنەرێکی کورد بۆ کۆنگرەی جیهانی قوتابیان و لاوان لە وارشۆ، لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٩ ئەندامی لیژنەی بەرەی نیشتمانی بووە لە قەزای کۆیە (هەولێر) بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و شیوعییە عێراقییەکان لە کۆیە، ساڵی ١٩٥٧ تێچووی گەشتی جەلال حیسامەدین نوورەدین (- ٢٠١٧) ناسراو بە جەلال تاڵەبانی بۆ مۆسکۆی لە ئەستۆ گرتووە کە بەرەو پایتەختی ڕووسیا ڕۆیشتووە بۆ دیداری سەرکردە مستەفا بارزانی(١٩٠٣-١٩٧٩)، لە ٢٦ی تەمموزی ١٩٥٨ لە قەزای کۆیە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کردووە لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی بە مەبەستی چوون بۆ شاری به‌غدا و ئامادەکردنی داواکارییەکانی گەلی کورد، لە ٢٧ی تەمموزی ١٩٥٨ بە یاوەری شاندێکی کورد سەردانی وەزارەتی بەرگری عێراقی کردووە و پیرۆزبایی لە عەبدولکەریم قاسم (١٩١٤-١٩٦٣) کردووە بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی. ساڵی ١٩٥٩ کۆنگرەی چوارمی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق لە ماڵەکەی خۆی لە شاری به‌غدا بەستراوە، لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٩ زۆربەی زەوی و زار و موڵکەکانی بە واژۆی سەرۆکی دەستەی باڵای چاکسازی کشتوکاڵی لیوا ڕوکن عەبدولکەریم قاسم دەستی بەسەردا گیراوە، لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی تووتن دیاریکراوە، ساڵی ١٩٦٠ نوێنەر بووە لە کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٦١ دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانەکانی هەولێر و شاری به‌غدا و کووت و خانووەکەی وێران کراوە، ساڵی ١٩٦٣ دوای ڕووخانی ڕژێمی عەبدولکەریم قاسم ئازاد کراوە، و لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ کردووە، ساڵی ١٩٦٣ نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی گەل (کۆنگرەی کۆیە) بووە، ساڵی ١٩٦٣ میوانداری سەرکردە مستەفا بارزانی کردووە لە ماڵەکەی خۆی لە کاتی کۆنگرەی یەکەمی گەل (کۆنگرەی کۆیە)، لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٣ خانووەکەی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی نەتەوەیی سەر بە حزبی بەعسی عەرەبییەوە سووتێنراوە، ساڵی ١٩٦٤ هەوڵی ئاشتەوایی نێوان باڵی سەرکردە و مكتب سیاسی داوە، ساڵی ١٩٦٤ بەشداری لە کۆنگرەی دووەمی گەل (کۆنگرەی قەڵادزێ) کردووە، ساڵی ١٩٦٤ بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٥ ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە بۆ ئەوەی کۆچبەرانی هەمەدان کە سەر بە باڵی مكتب سیاسی بوون لێبوردنیان لە سەرکردە مستەفا بارزانی بۆ دەربچێت، ساڵی ١٩٦٦ نوێنەری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناحیەی گەڵاڵە لە پارێزگای هەولێر، ساڵی ١٩٨٠ نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە گوندی ناوپردان لە پارێزگای هەولێر.    

سەرچاوەکان:
  1. مەحمود شێخ سێن حەسۆ ڕێکانی، شنگال لە سەردەمی پاشایەتیدا ١٩٢١ - ١٩٥٨، (هەولێر - ئەکادیمیای کوردی - چاپخانەی حاجی هاشم - ٢٠١٢ز)، ل ١١٧.

  2. ئەحمەد باوەر، کۆمەڵەی یانەی سەرکەوتن، (کوردستان - شارەوانی کەلار - چاپخانەی ئۆفسێتی تیشک - ٢٠٠٤ز)، ل ١٣٣.

  3. ئامادەکردنی: سدیق ساڵح، عەبدوڵڵای سۆفی کەریمی سەڕاجی، سەربازێکی ون لە تاکە کۆمارەکەی کوردستاندا، (سلێمانی - چاپخانەی بەدرخان - ٢٠٠٣ز)، ل ل ١٤٠ - ١٤١.

  4. هۆشیار نوری لەک، ناودارانی کورد لە دێڕێکدا، (هەولێر - چاپخانەی چوارچرا - ٢٠١٠ز)، ل ١٣.

  5. ئیسماعیل شوکر ڕەسول، کەرکووک لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە لە ڕووی ڕامیاری و بیری ١٩٣٩ - ١٩٤٥، (هەولێر - ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.

  6. فازڵ ڕەسول، کوردستان و سیاسەتی سۆڤیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕانی غەسان نوعمان، (سلێمانی - مەکتەبی بیر و هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان - چاپخانەی دەزگای حەمدی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە - ٢٠٠٨ز)، ل ٢٤١.

  7. ئاماده‌كردن : پێشڕه‌و ئه‌حمه‌د، له‌ یادی كاكه‌زیادی كۆیه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژماره‌ ٢٤٢٥، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه‌‌، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ١٠.

  8. ده‌قی وتار مام جه‌لال له‌ مه‌راسیمی یادی ١٠ ساڵی شه‌هید سه‌ركرده‌ عومه‌ر ده‌بابه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژماره‌ ٢٦٧١، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، چوارشه‌مه‌، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٣.

  9. رێبواری رێگای ته‌بایی گه‌ل ریزه‌كانی گه‌ل، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژماره‌ ٢٦٧٠، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، ٢١ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٦.

  10. دیمانه‌ : ڕازاو ڕه‌زبه‌ر، دووره‌ په‌رێزی دكتۆر پیرۆز، گۆڤاری شاووشكا، سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری، ژماره‌ ١١، هه‌ولێر، پایزی ٢٠٠٤ز، ل ١٩.

  11. ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١٧٨، ٢١٧، ٣٩٩.

  12. كریس كوچرا، جنبش ملی کورد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه‌ انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ٢٣٨.

  13. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی کوردستانی عراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٩٣، ١١٩ ـ ١٢١، ١٢٣، ١٢٨.

  14. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٣٦، ٧٦.

  15. عه‌بدوڕە‌حمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێور، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٤٤.

  16. دیڤید مكدول، تاریخ الأکراد الحدیث، (بیروت ـ دار الفارابي ـ ٢٠٠٤م)، ص ٤٤٩.

  17. جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢١٥.

  18. قرار صادر من الهیئة العلیا للاصلاح الزراعي بأسماء من تقرر خضوعهم للقانون، جریدة الوقائع العراقیة، العدد ١٨٢، السنة الاولی، وزارة الأرشاد في عراق، شاری به‌غدا، مطبعة الحكومة، الأثنین، ٨ حزیران ١٩٥٩م، ص ٤.

  19. جه‌مال بابان، سلێمانی شاره‌ گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٢٣.

  20. بن بوزید أسماء، مصطفی بارزانی ودوره‌ في النضال کوردی ١٩٤٣ ـ ١٩٧٥، الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشعبیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة محمد بوضیاف المسیلة، كلیة العلوم الأنسانیة والاجتماعیة، قسم التاریخ، ٢٠١٩م، ص ٣٨.

  21. فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة بارزانی الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.

  22. حوسێنی حاجی قادر، كاكه‌ زیادی حه‌مه‌غای گه‌وره‌ی كۆیه‌ بیره‌وه‌ریه‌ك، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره‌ ٢١، ئایاری ٢٠١٢ز، ل ل ١٠ ـ ١١.

  23. فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة بارزانی الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.

  24. تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ٦٠، ٨٨.

  25. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، به‌شی سێیه‌م، (ستۆكهوڵم ـ ١٩٩٤ز)، ل ١٢.

  26. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.

  27. ب. هه‌وراز، كورته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له‌ کوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ٢٧.

  28. به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده‌، كورته‌ مێژووی جووله‌كه‌كانی کوردستان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.

  29. به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٩ ـ ١٠.

  30. جمال بابان، أعلام کورد، الجزء الأول، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٥٠٠ ـ ٥٠١.

  31. جمال فتح الله‌ طیب، هێرشی حه‌ره‌سی قه‌ومی بۆ شاری كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری له‌ ساڵی ١٩٦٣دا، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره‌ ٣٩، سلێمانی، چاپخانه‌ی ماردین، تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ز، ل ل ١٧، ١٩.

  32. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي کوردستانی ـ عراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٣٤ ـ ٣٥، ٤٢. 

  33. فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه‌ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٥٤ ـ ٥٩.

  34. روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن کوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ٧٥.

  35. محمد سهل طقوش، تاریخ الأکراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م)، ص ٣٠١.

  36. حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له‌ شنروێ وه‌ بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٥٣.

  37. دیوید مك داول، تاریخ معاصر کورد، ترجمه‌ ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران ـ نشر پانیذ ـ چاپ دالاهو ـ ١٣٩٣ ھ.ش)، ص ٤٦١.

  38. ڕەهبه‌ر سه‌ید برایم، پڕشنگه‌كانی كه‌كۆن، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٢ ـ ٣٥.

  39. سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه‌ نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ ش)، ص ١١٤٥.

  40. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٠٢.

  41. عبدالرزاق مطلك الفهد، الأحزاب السیاسیة في عراق ودورها في الحركة الوطنیة والقومیة ١٩٣٤ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ شركة المطبوعات للتوزیع والنشر ـ ٢٠١١م)، ص ٢٤٩.

  42. العرب والكورد المصالح والمخاوف والمشتركات، سعد بشیر اسكندر، الثابت والمتغیر في الموقف القومي کوردی تجاه‌ السلطة العربیة في شاری به‌غدا خلال العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ المركز العربي للأبحاث ودراسة السیاسات ـ ٢٠١٩م)، ص ٩٧.

  43. عه‌بدولخالق مه‌عروف، كۆیه‌ ... ناودارانی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی مناره‌ ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٧٢ ـ ٧٦.

  44. عوسمان مسته‌فا خۆشناو، له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا گه‌ڵاوه‌ریوه‌كان، (هه‌ولێر ـ كۆمه‌ڵگای چاپه‌مه‌نی شه‌هاب ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.

  45. فاتح رسول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی کوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ ١٩٧٩ز)، ل ل ٤٠٧ ـ ٤٠٩.

  46. كریم شاره‌زا، المناضل کوردی كاكه‌ زیاد آغا غفوري ١٩١٤ ـ ١٩٩١، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي کوردستانی ـ الموحد، العدد ٨٩٣. الجمعة، ٢٥ أیلول ١٩٩٨م، ص ١٣. 

  47. كه‌ریم شاره‌زا، "له‌ یادی نیشتمانپه‌روه‌راندا : كاكه‌زیاد ئاغای کوردپه‌روه‌ری ئاشتیخواز"، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٠٨١، دوو شه‌مه‌، ٧تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ٦.

  48. که‌ریم شاره‌زا، کاکه‌ زیاد له‌ کاروانی خه‌باتی کوردایه‌تیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌کگرتوو، ژماره‌ ٢٣١٠، هه‌ولێر، یه‌کشه‌مه‌، ١٣ نیسانی ١٩٩٧ز، ل ٦.

  49. که‌ریم شاره‌زا، کاکه‌ زیاد ئاغای غه‌فووری، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣٣٥٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٧.

  50. محه‌مه‌د عامر دیرشه‌وی، پێکهاته‌ی ئاینی ـ سیاسی له‌ کوردستان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هیڤی ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢٤٥، ٣١٧.

  51. فه‌رمانی کۆماری ژماره‌ ٧٣٩، ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی، وه‌زاره‌تی ڕێنمایی له‌ عێراق، ژماره‌ ٤٦٧، ساڵی سێیه‌م، شاری به‌غدا، دووشه‌مه‌، ٩ کانوونی دووه‌می ١٩٦١ز، ل ٤.

  52. مه‌سعوود به‌رزانی، به‌رزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ کاوا بۆ ڕۆشنبیریی کوردی ـ ١٩٩٧ز)، ل ٢١٦ ـ ٢١٧.

  53. مه‌ولوود ژاکاو، کاکه‌ زیادی حه‌مه‌غا، گۆڤاری که‌کۆن، ژماره‌ ٥٥، سلێمانی، چاپخانه‌ی بینایی، تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨ز، ل ٤٠.