
شەڕی دووکان ١٩٦٩
ساڵی ١٩٦٩ زنجیرەیەک هێرش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کرایە سەر ئەو سەربازگە و ناوچانەی کە سوپاى عێراق و هێزەکانی سەر بە مەكتهبی سیاسی کۆن داگیریان کردبوو، هێرشکردنە سەر سەربازگەی دووکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە شەوی ١٩-٢٠ی ئەیلوولی ١٩٦٩ یەکێک بوو لە زنجیرە هەڵمەتانەی کە هێزی پێشمەرگە بەسەر سوپاى عێراقدا سەپاندیان، توانییان سەربازگەکە کۆنترۆڵ بکەن و بۆ ماوەیەک تێیدا بمێننەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی زیانی گیانی و ماددیی زۆر بە سوپاى عێراق بگەیەنن.










