
ڕەشید ئیسومری
ڕەشید محەمەد فەقێ ناسراو بە (ڕەشید ئیسومری)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسومری سەر بە ناوچەی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦١ دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پلەی فەرماندەی کەرت-ی پێ بەخشراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.











