ژیاننامە

شه‌هید نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەسپیندارەی سەربە ناحیەی هیران لە دایکبووە، دانیشتووی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ بووه‌، قۆناغی ناوه‌ندی له‌ قه‌زای ناوبراو ته‌واو كردووه‌، له‌ بازاڕی قه‌زاكه‌ خه‌ریكی كار و كاسبی بووه‌، خێزاندار بووه‌ و ناوی حه‌لیمه‌ عه‌بدوڵا بووه‌ و خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی هه‌ژار، هێمن و ساكار.

خەباتنامە

شه‌هید نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە ئەندام لە شانە نهێنیەکەی باوکی و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن مەلا غەریبەوە بەرپرسی ناوچەی شەقڵاوە، ئەرکی نوسەری ناوچەی شەقڵاوەی پێدەدرێت، لەو چەند ساڵەدا چەند جارێک تەواو نزیک بۆتەوە لە دەستگیر کردن و دوو جاریش لەلایەن سەربازانی ڕژێمەوە دەستڕێژی فیشەکی لێ کراووە بەڵام بەری نەکەوتووە.

ساڵی ١٩٨٨ نەجات خالید لەگەڵ حەوت کادری هاوسەنگەری دەچنە گوندی ئەسپیندارە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چەند شانەیەکی نهێنی و گەیاندنی پەیامی سیاسی و پێداویستی تایبەتی پێشمەرگە، هه‌ر له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و چاڵاكیه‌ی له‌و دەڤەرە دەکەوونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و دەستگیر ده‌كرێن، دوای دوومانگ نەجات خالید و حەوت هاوسەنگەرەکەی لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن و بەشێكن لەو شەهیدانەی کە گۆڕیان نادیارە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.