شەهید زۆراب غازی باپیر غازی، لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئەرگوشی سەربە قەزای مێرگەسور سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە،  خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە لەهێزی خەبات،  بەشداری شەڕەکانی سەرتیز و گۆرەز کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی ئێران دەبێت، لە ساڵی (١٩٨١- ١٩٨٤) بەشداری لە شەڕە سەپێنراوەکانی سەر پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە،  لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە شەڕى خواکورک لە ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر،  بەهۆی تۆپبارانی سوپاى عێراق شەهید دەبێت.

سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.