شه‌هید مستەفا سەیدکەریم ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٥٢ لە ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌بیاره‌ خوێندووه‌، سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ و باخداری بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە خه‌بات و شۆڕش دانەبڕاوە، لەگەڵ هاوسەنگەرانی لە سەنگەرەکانی سەر سنور و ناو خاکی ئێران نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٩ لە لقی سێی نادر هەورامی کەسەربە بەتالیۆنی ٧ی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٧ لە ساتی هێرش بردن بۆ گرتنەوەی ڕەبایەی بیارەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق،  بریندار بووە، دوای چارەسەر وەرگرتن پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە لە بەتالیۆنی نەسرەدین هەورامی، سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ساڵی ١٩٧٩ له‌شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش دانانی پلانی ڕاوه‌دوونانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی له‌ خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌هید مسته‌فا لە سەنگەری بەرگریدا لە چیای سپی لە رۆژ‌هەڵاتی کوردستان شەهید بووە.

سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.