سیاسەتمەدار و پارێزەر، سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان عەبدولقادر، ناسراو بە سەربەست لەزگین و سەربەست سێندوری. لە ساڵی 1980 پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و لە ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگەی کوردستان. نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی ساڵی 1989، یازدەیەمی ساڵی 1993 و دوازدەیەمی ساڵی 1999ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 2017 بووەتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ژیاننامە

سەربەست لەزگین لە ساڵی 1965 لە دهۆک لەدایکبووە. لە ساڵی 2008 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە. لە ساڵی 2017 وەک بریکاری وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە. شارەزای زمانی کوردی، تورکی و فارسییە.

مێژووی خەباتی سەربەست 

لە ساڵی 1980 سەربەست لەزگین پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگەی کوردستان. لە ساڵی 1988 لە شەڕی دێرەلۆک دژی سوپای عێراق بەشداری کردووە و بریندار بووە. لە هەمان ساڵدا، دوای ئەنفالی بادینان، ئاوارەی کۆماری تورکیا بووە.

نوێنەری کۆنگرەی دەیەمی ساڵی 1989، یازدەیەمی ساڵی 1993 و دوازدەیەمی ساڵی 1999ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێهەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 2022 لە کۆنگرەی چواردەیەمدا، جارێکی دیکە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لە یەکەم کۆبوونەوەی لجنة القيادة بە ئەندامی مكتب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە و بووەتە بەرپرسی لقی پارتی لە هەولێر.

لە ساڵی 1991، یەکێک بووە لە فەرماندەکانی کەرتی دووی ئازادکردنی زاخۆ-دهۆک لە کاتی ڕاپەڕینی کوردستان. لە ساڵی 1993 فەرماندەی هێزی 42ی زاخۆی سوپای یەکگرتووی کوردستان بووە.

لە ماوەی کارکردنی لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم پۆست و بەرپرسیارێتییانەی وەرگرتووە: بەرپرسی لێژنە ناوچەی ئامێدی لە ساڵی 1993، بەرپرسی لێژنە ناوچەی سێمێل لە ساڵی 1994، فەرماندەی هێزی 9ی سپیلکی فەرماندەیی سوپای کوردستان (فەلەک) لە ساڵی 1996، بەرپرسی کمیسیۆنی لقی یەکی دهۆک لە ساڵی 2007، و هتد.

لە ساڵی 2003 بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق کردووە و بەشدار بووە لە ئازادکردنی موسڵ. لە ساڵی 2014 فەرماندەی میحوەری شنگال بووە لە پارێزگای موسڵ لە شەڕی دژی هێزەکانی داعش و لە ماوەی خەباتی پێشمەرگایەتیدا چەند جارێک بریندار بووە. لە ساڵی 2017 وەک بریکاری وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە.

سەرچاوەکان: