حەبیب حەمەڕەشید وەهاب، ساڵی ١٩٣٩ لە ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی بیارە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی ناوی زه‌نوبه‌ عه‌بدوڵقادر بووه‌، خاوه‌نی سێ كوڕو دوو كچ بووه‌، دوو له‌ كوڕه‌كانی شه‌هید بوونه‌ به‌ناوه‌كانی ساحێب ساڵی ١٩٨٨ و هه‌ورامان ساڵی ١٩٩٥. 

لە ‌هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، کە ئه‌وكات نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە، ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ مەفرەزەیەک پێشمه‌رگه‌ی هاوسەنگەری کە بۆ چالاکی پارتیزانی چوونەتە دەڤەری هەورامان، کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕوو بوونەوە حەبیب حەمەڕەشید وەهاب بە سەختی بریندار بووە و هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەیگوازنەوە بۆ وڵاتی ئێران، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەوەیە دوای یەک ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تاران شەهید بووە.  

سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.