شەهید حوسێن ئیبراهیم ئەبوبەکر لە ساڵی 1942 لە گوندی ڕوستێی سەر بە ناوچەی باڵەکایەتی لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، لە گوند ژیاوە و کاری کشتوکاڵی کردووە.
لە ساڵی 1965 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە فەوجی 3ی هێزی باڵەک بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی گۆڕەز، هەندرێن و کۆڕەکی کردووە. لە ساڵی 1968 لە شەڕی چیای زۆزک لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە شەهید کراوە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


