هۆکار و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە:

 

خەباتی چەکداری و فەرهەنگیی بەردەوامی چین و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٣١ەوە، سەرەڕای هەوراز و نشێوییەکان، بووە هۆی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ و ئەنجامەکەشی ئازادکردنی هەرێمی کوردستان بوو. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٥٣ تا بەهاری ١٩٩١، یەکێتی قوتابیانی کوردستان سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و سەختییەکان، لە خەبات بۆ گەیشتنی گەلی کورد بەو کەنارە ئارامە سڵەمینەوەی نەکرد.

ماوەی نێوان کۆنگرەی حەوتەم و هەشتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان زیاتر لە ٢١ ساڵی خایاند، لەم ماوەیەدا گۆڕانکاری زۆر لە ڕێکخستن و پێکهاتەی ئەم ڕێکخراوەدا ڕوویدا، چەندین کۆنفرانس لە کاتە جیاوازەکاندا بەسترا بۆ ڕێکخستنەوە و گونجاندنی زیاتر لەگەڵ پێشهاتە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، کە دوایینیان ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ بوو. دوای ڕاپەڕین و جێگیربوونی دۆخەکە لە هەرێمی کوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی یازدەیەمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٣ بەست و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا، بۆیە یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەی تایبەت بە خۆی دا. بەتایبەتی دوای کۆنگرەی یەکگرتنەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە پێویستی بە ڕێکخستنەوەی هەموو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و لایەنە یەکگرتووەکان دەکرد.

لە شەشەمین کۆبوونەوەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ١٠ی ئاداری ١٩٩٣ بڕیاردرا "کۆنگرەی ئازادی" لە بارەگای سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە باڵەخانەی شێراتۆن لە شاری هەولێر ببەسترێت، هەروەها بڕیاردرا ١٣ ئەندام لە سەرجەم لقەکانەوە بۆ سەر میلاکی لێژنەی جێبەجێکار زیاد بکرێت کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

١- لوقمان ئیسماعیل و بەشار حەمید- لقی دهۆک - نەینەوا

٢- ڕێبەر ئەحمەد خالید و خانزاد ئەحمەد عەبد- لقی هەولێر

٣-  ئارام محەمەد عەبدوڵڵا، ئارکان تەحسین سادق و جەلال محەمەد- لقی سلێمانی

٤-  عومەر شەریف و سەلام حسێن عەبدوڵڵا- لقی کەرکووک

٥- ساسان عەونی و مستەفا سەلیم حەمەدەمین- کمیسیۆنی زانکۆی سەڵاحەدین

٦-  گۆڤار ئیسماعیل- بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت

مەکتەبی سکرتاریەت دوای ڕاپەڕین بەم شێوەیە بوو:

١- عەبدوڵڵا خەلو عەلی- سکرتێر

٢-  ڕەفعەت سەعید محەمەدەمین- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٣- فەریاد شەفیع محەمەد، ناسراو بە فەریاد بارزانی- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٤- عادل عەلی، ناسراو بە عادل بۆتانی- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٥- کوردستان بیرداود قادر- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٦-  ئیبراهیم مستەفا محەمەد- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٧- حاجی عەبدولڕەحمان دەروێش- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

٨- دزوار فایەق- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت

     بەرپرسانی لقەکانیش بەم شێوەیە بوون:

١- ڕێبەر ئەحمەد خالید- بەرپرسی لقی هەولێر

٢- حاجی عەبدولڕەحمان- بەرپرسی لقی سلێمانی

٣- ئازاد فایەق غەفوور، ناسراو بە دزوار فایەق- بەرپرسی لقی کەرکووک

٤- ئیبراهیم ئیسماعیل- بەرپرسی لقی کۆچبەران

٥-  ئیبراهیم مستەفا محەمەد- بەرپرسی لقی دهۆک- نەینەوا

دوای ئەم گۆڕانکارییانە و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی سەرەوە (کۆنگرەی ئازادی) لە ڕێکەوتی ١٦-٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ لە هەولێر بە ئامادەبوونی ٧٩٣ نوێنەر و بە دروشمی (زانست - ئاشتی - ئاوەدانکردنەوە) بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بەسترا، کە تێیدا سەرۆک بارزانی و نوێنەری مكتب سیاسی و وەزیری پەروەردە و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وتاریان لە کۆنگرەکەدا پێشکەش کرد.

نوێنەرانی کۆنگرە دابەشکران بەسەر قوتابیان و لاواندا بۆ هەڵبژاردنی هەردوو ڕێکخراوەکە، سەبارەت بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئەوا ئەوانەی خوارەوە بۆ لێژنەی جێبەجێکار هەڵبژێردران:

١-  ساسان عوسمان عەونی- سکرتێر

٢- هەنگاو عەبدوڵڵا خان- بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان

٣- نازم ڕەشید- بەشی پەیوەندییەکان

٤- گۆڤار ئیسماعیل- بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن

٥-  ڕێبەر ئەحمەد خالید- بەرپرسی لقی هەولێر

٦-  ئەمین عوسمان- بەرپرسی لقی سلێمانی

٧- عەلی عەونی نیعمەت- بەشی ڕاگەیاندن.

٨- تاڤگە عومەر ڕەشید- بەشی ڕاگەیاندن

٩-  مستەفا سەلیم- بەرپرسی بەشی ڕێکخستن

١٠- شاکر ئەبوبەکر عەزیز- بەشی ڕێکخستن

١١- فارس عومەر- بەرپرسی لقی دهۆک- نەینەوا

١٢- شنۆ ئەمین مەنسوور- بەرپرسی لقی کەرکووک

١٣-  فەریق سولەیمان هەرنی- بەرپرسی بەشی دارایی

١٤-  دلشاد شەهاب- بەرپرسی کمیسیۆنی زانکۆی سەڵاحەدین

١٥-  تارق جەعفەر فەیلی- بەشی ڕێکخستن

 

ئەندامە یەدەگەکانی لێژنەی جێبەجێکار:

١- عەبدوڵڵا مەجید

٢- ئەرشەد حیتۆ، ناسراو بە ئەرشەد باڵتە

٣-  بەشار حەمید

سەرجەم لقەکانی یەکێتی قوتابیان پێکهاتبوون لە: لقی هەولێر، لقی کەرکووک، لقی سلێمانی، لقی دهۆک- نەینەوا. لە ١٨ی ئابی ١٩٩٣ بڕیاری کردنەوەی لقی زانکۆی سەڵاحەدین دەرچوو. لە ١ی شوباتی ١٩٩٦ لقی ئاکرێ کرایەوە. لە ١ی شوباتی ١٩٩٦ بڕیاری کردنەوەی لقی سۆران درا.

 بەڕێوەبردنی کۆنگرە:

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکار، ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت بەم شێوەیە لە هەولێر هەڵبژێردران، و سکرتێر لەنێوان ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتدا هەڵبژێردرا:

 

١- ساسان عوسمان عەونی- سکرتێر

٢- هەنگاو عەبدوڵڵا خان- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان

٣- گۆڤار ئیسماعیل- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن

٤-  مستەفا سەلیم- ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن

٥-  فەریق سولەیمان هەرنی، ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی بەشی دارایی

 

دوای کۆنگرەی ئازادی، یەکەمین بەرپرسانی لقەکان بەم شێوەیە بوون:

 

١-  فارس عومەر، ناسراو بە فارس بەرواری- بەرپرسی لقی دهۆک- نەینەوا

٢-  ڕێبەر ئەحمەد خالید- بەرپرسی لقی هەولێر

٣-  شنۆ ئەمین مەنسوور- بەرپرسی لقی کەرکووک، بە یەکێک لە یەکەمین ژنان دادەنرێت کە بەرپرسیارێتی لقەکانیان لە مێژووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان وەرگرتووە

٤-  ئەمین عوسمان- بەرپرسی لقی سلێمانی

٥- شەعبان شەعبان ئەحمەد- بەرپرسی لقی ئاکرێ

٦-  فەیسەڵ سادق تۆفیق- بەرپرسی لقی سۆران

سەرچاوە و پەراوێزەکان:

 

١- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ١٠٤.

٢- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ل ١٧٥-١٧٦.

٣- هەمان سەرچاوە، ل ١٧٧.

٤- كۆنگره‌ی ئازادی ده‌ست به‌ كاروباری خۆی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٧٧٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ل ١، ٤.

٥- لوقمان غه‌ریب، شه‌هید حاجی عه‌بدولڕە‌حمان قۆناغێكی پڕ به‌خشش له‌ مێژووی بزاڤی قوتابیان و لاوانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیریی ـ ٢٠٠٣ز)، ل ١٦٥.

٦- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ١٠٩.

٧- هەمان سەرچاوە، ل ل ١٠٩-١١٧.

٨- ڕاگه‌یەنراوی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٤٨، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ٣.

٩- ساسان عه‌ونی، سه‌رچاوه‌ی پێشو، ل ل ١٩٤،١٩٣،٢٣٤،٢٤٠،٢٤١.