بەڕێوەچوونی کۆنگرە

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، بە دروشمی "نوێبوونەوە، دادپەروەری، پێکەوەژیان" لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ٣٥٠ کەسایەتی، لەوانە سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق. سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای نەمرانی بارزانی بەخشییە گوین ڕۆبێرتس، ڕۆژنامەنووسێک کە دۆستی کوردە. 

هەشت لیژنە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرە پێکهێنران، لەوانە لیژنەی بەرنامە، لیژنەی پەیڕەو، لیژنەی ڕێکخستنی گشتی، لیژنەی دارایی، لیژنەی سکاڵا، لیژنەی ڕاگەیاندن، لیژنەی پێشمه‌رگه و لیژنەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان. لە کۆنگرەکەدا، ڕێژەی ١٠٪ بۆ بەشداری ژنان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیاریکرا، لە دەروازەی سێیەمی بەشی ٢٢ی ماددەی ٢١٧ی بەرنامە و لە ماددەی ١٧، بڕگەی ٢، خاڵی ٢ی پەیڕەوی ناوخۆ. بۆ یەکەمجار لە مێژووی پارتیدا، مافی بەشداریکردن بۆ ژنان لە کۆنگرەی سێهەمدا جێبەجێکرا. شایەنی باسە تەنها یەک ژن وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆنگرەکانی پێنجەم، نۆیەم، یازدەیەم و دوازدەهەم هەڵبژێردرا بوو.

پێکهاتەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی سێهەم بەم شێوەیە بوو: بنکە، لێژنە ناوچەی، لێژنەی ناوچە، لێژنەی لق، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، مكتب سیاسی، سکرتێری مكتب سیاسی، جێگری سەرۆک و سەرۆک. هەروەها لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە دەستنیشانکران و لەلایەن سەرۆکەوە پەسەندکران.

لەو کۆنگرەیەدا، دوو زاراوەی نوێ خرایە ناو پێکهاتەی پارتی: یەکەمیان بنکە، کە پێشتر خانە یان خانەی سەرەکی بوو، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکیان، دووەمیان ئەنجومەنی سەرکردایەتی بوو، کە تا ساڵی ٢٠١٨ تەنها لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک-گەرمیان هەبوو، کە مەودای چالاکییەکانی لە کەرکوک، دیالە و بەشێک لە سلێمانی دەگرتەوە. بە هۆکارێکی نادیار، دهۆک و موسڵ هێشتا بە شێوازە کۆنەکە بەڕێوەدەبران، هەرچەندە دهۆک لەناو هەرێمی کوردستاندا بوو. پارێزگای به‌غدا لەم سیستمە دەرکرا، و ئەوروپا و ئەمریکا کە دوو لقیان هەبوو، وەک خۆیان مانەوە. 

دیارترین دامەزراوەی پارتی دوای ئەم کۆنگرەیە ئەنجومەنی شارەزایان بوو، کە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە دەستنیشانکرا و بەپێی ماددەی ١٥ی پەیڕەوی ناوخۆ دامەزرا. بۆیە بەهۆی گرنگی ئەرکەکانی، ئەم ماددەیە لە چوار بڕگە و چەند خاڵێک پێکهاتووە. وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، ئەنجومەنێکی هاوشێوە لە پەیڕەوی ناوخۆدا لە ساڵی ١٩٩٣، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتیدا بە ناوی "ئەنجومەنی ڕاوێژکاری" تۆمارکرابوو.

دامەزراوە ناسراو و فەرمییەکانی پارتی:

١- مەکتەبی ڕێکخستن

٢- دامەزراوە ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەکان

٣- مەکتەبی پەیوەندییەکان

٤- دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان

٥- دەزگای هەڵبژاردن

٦- مەکتەبی کارگێڕی و دارایی

لە کۆنگرەکەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی بە دەنگی کۆی ئەندامانی کۆنگرە بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا. ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم شێوەیە هەڵبژێردران:

١- مەسرور بارزانی

٢- سیداد بارزانی

٣- کەریم شنگالی

٤- یوسف بارزانی

٥- دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

٦- هۆشیار زێباری

٧- فازڵ میرانی

٨- نەزهەت حالی محەمەد

٩- نەوزاد هادی مەولوود

١٠- بەیان سامی عەبدولڕەحمان

١١- قادر قاچاخ

١٢- دکتۆر کەمال کەرکوکی

١٣- سەڵاح دەلۆ

١٤- ئازاد بەرواری

١٥- ئاراس حەسۆ میرخان

١٦- سیروان بارزانی

١٧- سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان، ناسراو بە سەربەست سندوری

١٨- عەلی حوسێن ئەحمەد

١٩- بەڕێز ئەمین مستەفا ئەمین، ناسراو بە کاکەمین نەجار

٢٠- نوری حەمە عەلی

٢١- دکتۆر چنار سەعد عەبدوڵڵا

٢٢- دکتۆر پشتیوان سادق عەبدوڵڵا

٢٣- هێمن ئەحمەد حەمە ساڵح، ناسراو بە هێمن هەورامی

٢٤- عەبدولخالق عەبدولسەلام مستەفا، عەبدولخالق بابیر

٢٥- ڕەمزی شەعبان

٢٦- فەرەیدوون جوانڕۆیی

٢٧- زەعیم عەلی

٢٨- دیاری حوسێن عوسمان، ناسراو بە دیاری حوسێن بەگ

٢٩- ڕێبوار یەڵدا

٣٠- دڵشاد شەهاب حاجی

٣١- جەعفەر ئیبراهیم حاجی، ناسراو بە جەعفەر ئیمینی

٣٢- عارف تەیفوور

٣٣- یونس ڕۆژبەیانی

٣٤- سەربەست عومەر حەسەن، ناسراو بە سەربەست تروانشی

٣٥- ساسان عەونی

٣٦- هیوای ئەحمەد مستەفا

٣٧- ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد، ناسراو بە ئەدهەم بارزانی

٣٨- مەحمود هاشم ئەلیاس، ناسراو بە مەحمود ئێزیدی

٣٩- عەلی عەونی نیعمەت

٤٠- مەحمود محەمەد

٤١- خەسرەو عەبدوڵڵا ئیسماعیل، ناسراو بە خەسرەو گۆران

٤٢- عەبدولموهەیمەن بارزانی

٤٣- محەمەد مەحمود عەبدوڵڵا، ناسراو بە محەمەد هارکی

٤٤- دکتۆر عەلی تەتەر تۆفیق

٤٥- ئەحمەد ئەدهەم عەبدولجەبار، ناسراو بە ئەحمەد کانی

٤٦- عیزەدین بەرواری

٤٧- سەفین دزەیی

٤٨- نەجات عەلی

٤٩- شیرین ئامێدی

٥٠- ئەڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو بە ئەڤین هروری 

٥١- نازەنین محەمەد واسۆ.

ئەندامانی یەدەگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی:

١- عومەر عوسمان مێرگەسوری

٢- عەبدوڵڵا عەلی

٣- ئاکۆ چاوشین

٤- بڵند ئیسماعیل جەرجیس

٥- قادر قادر

٦- ئەکبەر حەیدەر

٧- سەربەست بابیر

٨- د. حەمید دەربەندی

٩- د. ڤیان سەبری

لە ڕۆژی هەینی، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، پەیامی کۆتایی کۆنگرە لەلایەن د. پیرۆت ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆنگرەی سێهەم خوێندرایەوە. دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەم هاوڕێیانەی خوارەوە هەڵبژێردران:

١- مەسرور بارزانی

٢- فازڵ میرانی

٣- د. ڕۆژ نوری شاوەیس

٤- هۆشیار زێباری

٥- ئازاد بەرواری

٦- د. کەمال کەرکوکی

٧- کەریم شنگالی

٨- زەعیم عەلی

٩- مەحموود محەمەد

١٠- فەرەیدوون جوانڕۆیی

١١- سەڵاح دەلۆ

١٢- ڕێبوار یەڵدا

١٣- جەعفەر ئیمنی

١٤- کاکەمین نەجار

١٥- عیزەدین بەرواری


 

سەرچاوەکان:

• مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی دووەم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).

• كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٦٤٥، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.

• له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی ١٣دا ژماره‌یه ك لیژنه‌ پێكهات، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٦٤٦، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.

• پارتی دیموكراتی كوردستان، پرۆگرام و په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م، (بێ شوێن ـ بێ ساڵ).

• سه‌رۆك بارزانی به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٣ به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٦٤٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.

• نێچیرڤان بارزانی به‌ تێكڕای ده‌نگ به‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٦٤٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.

• شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).

• ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمكراتی كوردستان، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره‌ ٣٦٥٢، هه‌ولێر، دووشه‌نه‌، ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز.

• پایته‌خت... كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٦٥١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز م.